رۆژی هەینی ٢٠ مهر ١٣٩٧ نەتەنیاهۆ لە بەندەری “ئەشدود” سەردانی کەشتی جەنگی ئەمریکایی کرد. لە کاتی سەردانەکەیەدا بۆ جارێکیتر پێداگریی کردەوە کە هەوڵەکانی ئیسڕائیل بۆ دەرکردنی ئێران لە سووریە بە شێوەیەکی جیددی بەردەوامە.
بێنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند کە حکومەتی ئاژاوەگێڕی ئێران نەک تەنیا لە سووریە ،بەڵکوو دەبێ لە دەستێوەردانی وەڵاتانی ناوچەکە دەست هەڵگرێ.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا رایگەیاند کە دەبێ ئێران لە یەمەن و وڵاتانی ناوچەکە دەست لە کردەی نیزامی هەڵگرێ.
نەتانیاهۆ لە کاتی سەردانەکەی لە کەشتی جەنگی ئەمریکایی دووپاتی کردەوە کە ئەم سەردانیکردنە یەکیکیتر لە هێماکانی دۆستایەتی نێوان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیلە.
دەوڵەتی “تڕامپ” پشتیوانیی شێلگیرانەی خۆی لە “ئیسڕائیل” بۆ پێشگیری لە مانەوەی دایمی ئێران لە سوریە دەربڕی.
بۆچوونی توێژینەرە سیاسیەکان لە بارەی نەزەری “ناتانیاهۆ” لە سەر دەرکردنی ئێران لە ناوچەکە، بە مانای هێز و قودرەتی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لێکدەدەنەوە.
“نەتانیاهۆ” پێداگریی کردەوە کە هاتنی کەشتی جەنگی ئەمریکا بەشێکن لە هەوڵەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ بەپەرچدانەوەی مانەوەی گرووپە تێرۆریستەکان لە سووریە. ناوبراو رایگەیاند کە ئێمە بە جیددی لە بەرابەر بوون و مانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە جۆراوجۆرەکانی سەر بە ئێران دەوەستینەوە. ئیشارەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بە دەست پێوەندەکانی ئێران بوو وەک،بەشداریی بەربڵاوی “حیزب اڵڵەی” لوبنان کە کوشتنی خەڵکی سووریە و هەروەها دەهەزار کەس لە چەکدارە شیعەکانی ئەفغانی و عێراقی کە لە خزمەت بەرژەوەندیەکانی ئێراندان لە ناوچەکە.ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆماریی ئیسلامی ئێران مانگانە مووچەی شەست هەزار چەکداریی سووری دەدات هەتا پارێزگاری لە حکومەتی بەشار ئەسەد بکەن.
شایانی باسە کە کۆماریی ئیسلامی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هێزی چەکدار و پارەی گەلانی بەشمەینەتی ئێران هەمیشە پشتیوانی لە حکومەتی بەشار و گرووپە تێرۆریست و ئاژاوەگێڕەکانی ناوچەکە کردووە و بۆتە مایەی نەهامەتی شەر و ماڵویرانی نەک هەر بۆ گەلانی ئێران بەڵکوو بۆ گەڵانی ناوچەکە و بە دەیان هەزار کەس بە هۆی سیاسەتە جەوتەکانی ئەو رێژیمە کوژراون و بریندار و ماڵ و ژیان بوون.