مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان، چەندین پارێزگای ئێران و کوردستانی گرتەوە.
رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەر مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایانی پۆلە جیاجیاکانی خوێندن بە دژی نابەرپرسایەتی و دۆخی خراپی ئابووریی چینی فەرهەنگی و موعەللیم، دەستیپێکرد.
مامۆستایان بە ڕەفتارێکی مەدەنییانە، وێڕای ئامادەبوونیان لە خوێندنگەو قوتابخانەکان، بەڵام هەر لەوێدا دەستیان دایە ماگرتن و، خوازیاری پێڕاگەیشتن و، چارەسەری گرفتەکانیان بوون.
لە زۆربەی قوتابخانەکانی شارەکانی، تاران، مەشهد، شیراز، بابل ، ئیسفەهان ، کرماشان، ئیلام، پاوە، سنە، مەریوان، … مانگرتنی مامۆستایان دەستی پێکردوەو، بڕیارە تا گەیشتن بە ئاکامێکی شیاو، ئەو مانگرتنانە بەردەوام بێت.