“حوسێن ئەحمەدی نیاز”پاریزەری “هیدایەت عەبدوڵلاپوور” رایگەیاند کە لە دادگایەکی ناعادڵانەدا حوکمی ئێعدامی “هیدایەت عەبدوڵلاپوور” پەسەند کراوە و، هەروەها ئیشارەی بەوە کرد، کە لە بەندیخانەکانی ئێران حوکمی ئێعدامی ١٠٠ بەندیی دیکەی کورد پەسەند کراوە.
“ئەحمەدی نیاز” رایگەیاند کە “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”بە تۆمەتی بەشداریی لە شۆڕشی چەکدارانە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگایەکی ناعادلانەدا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە.
پێشتر “دیوانی بەرزی”وڵات حوکمی ئێعدامی ناوبراوی رەتکردبۆوە و ناوبراو ڕەوانەی دادگایەکی کرابوو لە شاری ورمێ، بەڵام ئەمجارە بە هۆی زەخت و زۆری دەزگا ئەمنیەکان،ئەمجار دادگا حوکمی ئێعدامی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”ی پەسەند کرد و حوکمی لە سێدارەدانی بە وەکیلەکەی راگەیەند.
“ئەحمەدی نیاز” بە کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێرانی ڕاگەیاند کە ١٠٠ بەندیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران حوکمی ئێعدامیان دراوە و بۆ نموونە ئیشارەی بە ناوی چەند کەس کرد،لەوانە، “حبیبالله لطیفی، مصطفی سلیمی، انور رستمی، هوشنگ رضایی و ابراهیم عیسیپور”.
شایانی باسە کە لە مانگی رابردوودا سێ لای کورد بە ناوەکانی، زانیار مرادی، لقمان مرادی و رامین حسینپناهی، لە بەندیخانەکانی ئێراندا لە سیدارە دران.
کۆماریی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکارییەوە تا ئێستا ساڵانە دەیان و بگرە سەدان کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆرو بێ بنەما لە سێدارە دەدا.
ئێران یەکێک لە سێ وڵاتی جیهانە کە زۆرترین حوکمی ئێعدامی تێدا جێبەجێ دەکرێ. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٥٠٧ کەس لە ئێران لە سێدرە دراون.