كرێكارانی كهشتو سه‌نعه‌تی شاری مه‌هاباد بۆ جارێكی دیكه مانیان گرته‌وه.
ڕۆژی چوارشەممە كرێكارانی كهشتو سه‌نعه‌تی مه‌هاباد سه‌باره‌ت به پێنه‌دانی ماف‌و مووچه‌کانیان ناڕه‌زایه‌تییان دهربڕیو له‌م شیركه‌ته مانیان گرت. كرێكاران ناڕازی ده‌ڵێن جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین مانگە مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، خاوه‌نكار گرێبه‌سته‌كانیشی له‌گه‌ڵ درێژ نه‌كردونه‌ته‌وه‌و له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی كرێكاریی خۆیان بێبه‌شن.
به‌پێی ڕاپۆرتی “روانگه” مانگرتنی ئه‌م كرێكارانه له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێشوو دایه كه كرێكاران به شێوازی جۆراوجۆر كاربه‌ده‌ستانیان ئاگادار كردۆته‌وه.
قه‌یرانی ماڵیی ئه‌م شیركه‌ته هه‌ر له سه‌ره‌تای سپاردنی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردو كرێكاران یه‌كه‌مین قوربانیانی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م قه‌یرانە بوون.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خاوه‌ن گێلگهكانی په‌له‌وه‌ریش كه بۆ وەرگرتنی قەرزەکانیان سەردانی كهشتو سه‌نعه‌تیان کردبوو، لەوێ لێیان بوو بە کێشەو کار گەیشتە شکاندنی مێزو كورسییه‌كانی ئه‌م شوێنه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كهشتو سه‌نعه‌تیش له كاردانه‌وه بە هه‌ڵوێستی خاوه‌ن كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، ده‌ستیان به ده‌ركردنی كرێكاران كردوه‌و تا ئێستا ١٥ كه‌سیان له‌وان ده‌ركردوه.
شایانی باسه كهشتو سه‌نعه‌تی مه‌هاباد كه هێمای سه‌نعه‌ت لە مه‌هاباده، له چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار تووشی قه‌یران هاتووه.