سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی ناوچەی لەیلاخ لە تاقکیردنەوە خوێندکارییەکانی ئەمساڵ سەرکەوتنیان وەدەستهێناوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری دێولانەوە بەدەستمان گەیشتووە لە ئەنجامی تاقیکردنەوە زانستییەکانی ئەمساڵ بۆ زانکۆکان، سێ برا لە بنەمایەک لە شارۆچکەی گردمیرانی گەورە، سەر بەشاری دێولان، سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەست هێناوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە جەماڵ و جەلال و شاهین قادرمەرزی کوری مەحموود خەڵکی شارۆچکەی گردمیران ، لە کونکۆری ساڵی ٩٧ بە ماندووبوونی خۆیان توانیویان لە ئاستێکی بەرز سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
جەلال قادرمەرزی بۆرسیەی دوکتورای تایبەتی بەشی زانستە پزیشکییەکان، لە فۆلۆریدای ئامریکا بە دەست هێناوەو، هەروەها جەماڵ قادرمەرزی لە بواری پزیشکی لە زانکۆی هەمەدان درێژە بە خوێندن دەداو، برا چووکەکەیشیان شاهین قادرمەرزی لە بواری پزیشکی لە زانکۆی کوردستان وەرگیراوە.