دوای ئەوەی کە ئاڵمان بڕیاریدا دیپڵۆماتە ئێرانیەکە رادەستی بێلژیک بکاتەوە، “پۆمپئۆ” وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانیی خۆی لەو بڕیارەی وڵاتانی ئورووپایی دەربڕی.
پۆمپئۆ بە ئیشارە بە ڕادەستکردنەوەی دیپڵۆماتی ئێرانی “ئەسەدوڵڵا ئەسەدی” کە پێلان داڕێژەری کردەوەیەکی تێرۆریستی بوو لە ئورووپا، رایگەیاند کە بە دەسبەسەرکرانی چەند تێرۆریستی دەسپەروەردەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند وڵاتی ئورووپایی،بۆمان دەردەکەوی کە ئێران گرینگترین وڵاتی پشتگیریی لە تێرۆریزمە لە سەرانسەری دنیادا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە ئاشکرابوونی پیلانی بۆمب نانەوە لە کۆبوونەوەی موجاهیدینی خەڵکی ئێران نیشاندەری ئەوەیە کە کۆماریی ئیسلامی ئێران هەروا پشتیوانی تێرۆریزمە لە ئورووپا و، دووپاتی کردەوە کە لە پێوەندی لە گەڵ ئاشکرابوونی پەروەندەی ئەو تێرۆرەدا، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆمان لە بڕیاریی وڵاتانی ئورووپایی، ئامادەی پەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێرانین بۆ سەر هاوپەیمانانمان.
شیاوی باسە دەسبەسەرکرانی ” ئەسەدوڵڵا ئەسەدی” دیپڵۆماتی ئێرانیی و چەند کەس لە هاوکار و دەست و پێوەندەکانیی،دەنگدانەوەیەکی بەرینی هەبوو لە مێدیاکانی جیهاندا و بۆ جارێکیتر نیشانیدا کە کۆماریی ئیسلامی ئێران دەست لە تێرۆر و ڕەشکوژیی و پشتیوانیکردن لە تێرۆر و تاقمە تێرۆریستەکان هەڵناگرێ و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ئاشتی و ئارامی لە جیهاندا.
جێیئاماژەیە لە گەڵ نیزیک بوونەوەی دەوری دووهەمی گەمارۆ ئابووریەکانی ئەمریکا دژی ئێران کە بەشەکانی وزە و ماڵیی لە خۆی دەگرێ، عەڕەبستانی سەعوودی بە نیازە بە زیادکردنی ٤ میلیۆن بۆشکەی نەوتی خاو لە مانگی نۆڤامبێردا ،پێویستیەکانی نەوتی هیندوستان دابین بکات.
عەڕەبستانی سەعوودی کە گەورەترین بەرهەمهێنەریی نەوتی خاوی جیهانە،بەنیازی قەرەبووکردنەوەی کەمیی نەوتی ئێرانە لە بازاڕەکانی جیهاندا .
هەرکام لە کۆمپانیا گەورەکانی هێندوستان بۆ مانگی نۆڤامبیر یەکی میلیۆنێک نەوتی زیادیان بۆخۆیان دابین کردووە.
ولیعهد (جێگرەوەی) عەڕەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە هەوڵدەدەین بە هاوکاری لە گەڵ ئەندامانی ئۆپیک پێویستیەکانی نەوتی جیهان دابین بکەین . محەممەد بن سەلمان ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەوبارەوە داوای گەرنتی لێکردووین کە پیویستیەکانی نەوت دابین بکەین.
ناوبراو هەروەها رایگەیاند کە ئەمریکا داوای لە ئێمە و وڵاتانی دیکەی ئەندام کردووە کە قەرەبووی نەوتی ئێران بکەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئیمە لە بەرانبەر هەر بەرمیل کەمیی نەوتی ئێران، دوو بەرمیل نەوتمان بەرهەم هێناوە.
هەواڵدەریی “بلومبێرگ” بڵاویکردەوە کە روسیە و عەڕەبستان پیکهاتوون بۆ ئەوەی کە ڕادەی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاد بکەن و، قەرەبووی کەمیی نەوت بکەنەوە.
ئەمریکا داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە کە لە ٤ی نۆڤامبێردا کۆتایی بە کڕینی نەوت لە ئێران بێنن.
دوای ئەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی بەرجام هاتەدەر، رۆژبەرۆژ گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر ئیران توندتر دەکا و، بڕیارە لە ٤ی نۆڤامبیردا گەمارۆ بخریتە سەر بەشەکانی دارایی و، نەوتی ئێران، کە ئابووریی ئێران تووشی داڕمان دەکا و، زیاتر لە هەر کاتیک کۆماریی ئیسلامیی ئێران لە بازاڕەکانی جیهانیی تەریک دەکاتەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە بڕیارە ١٣خەزەڵوەری ئەمساڵ دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر ئێران دەستپێبکا.