ئاڵمان دیپڵۆماتێکی ئێرانیی رادستی بێلژیک کردەوە کە پلان داڕێژەری کردەوەیەکی تێرۆریستی بوو لە کۆبوونەوەی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە پاریسی پایتەختی فەرانسە.
هەواڵدەریی فەڕانسە ئاشکرای کردبوو کە داڕێژەری ئەو پیلانە “ئەسەدوڵلا ئەسەدی” یە کە دیپلۆماتێکی ئێرانییە لە باڵوێزخانەی ئێران لە “وییەن”. ئەسەدوڵڵا ئەسەدی لە 10ی پووشپەڕ لە هاوئاهەنگی و لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن ئاڵمان و، بێلژیک و، فەرانسە، بە هۆی پیلانێکی تێرۆریستی لە ئەیالاتی “بایرن” ی ئاڵمان دەسبەسەر کرا.
لە 9ی رەزبەر دادگای ئاڵمان رەزامەندی خۆی لە سەر ڕادەستکردنەوەی ” ئەسەدوڵلا ئەسەدی ” دەربڕی و دادوەر بە هەواڵدەریی فەڕانسی راگەیاند؛ کە رۆژی 17ی مانگی رەزبەر ڕادەستی بێلژیک کراوەتەوە و، ناوبراو لە بروکسێل دادگایی دەکرێ.
” لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کە “ئەسەدوڵڵا ئەسەدی ” لە شاری “ئانترۆپ” لە بێلژیک ژن و پیاویکی ڕاسپاردووە کە هێرش بکەنە سەر کۆبوونەوەی موجاهیدینی خەڵق لە “پاریس”ی فەڕانسە.
لە کاتێکدا کە ئەوە ژن و پیاوە لە ‘بروکسیل’ بە بۆمبەوە دەستگیر دەکرێن. پۆلیس لە دیپڵۆماتە تێرۆریستییەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەگومان دەکەون و دواتر دەسبەسەر دەکرێ.
هەر لەو پیوەندیەدا حکومەتی فەڕانسە داراییەکانی پێوەندیدار بە رایەڵە جاسووسیەکانی ئیرانی راگرت و، بە وڵامدانەوە بەو پیلانە تیرۆریستییەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سێ بالوێزخانەی فەڕانسە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە ئەو پیلانە بە جیددی وەردەگرن و بێ وڵامی ناهێڵنەوە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دەوڵەتێکی تێرۆریست و پشتیوانی تێرۆریسم لە جیهاندا، بۆ لە ناوبردنی ئازادیخوازانی ئێرانی لە هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی خۆی نەپاراستووە و بە دەیان کردەوەی تێرۆریستی لە وەڵاتانی ئورووپایی ئەنجامداوە. تێرۆری رێبەرانی حیزبی دێموکڕات، شەهیدان دوکتۆرعەبدولڕحمان قاسملوو و دوکتۆر سەعید شەڕەفکەندی و شاپوور بەختیارو چەندین ئازادیخواز و سیاسەتمەداری دیکە بە دەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئەنجامدراون و ئەو ڕێژیمە کارنامەیەکی ڕەشی هەیە لە تیرۆر و تیرۆریزمی نێودەوڵەتیدا.