به ده‌سپێكردنی کاره ورزییهكان له كانگای زێڕی ئاغهری تیکابو له‌سه‌ر بڕیاری خاوه‌نكار ئیزن به ٨٠ كرێكاری ساڵی پێشوو نه‌درا كه بۆسه‌ر كاره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌م ٨٠ كرێكاره به‌شێک له‌و ٣٥٠ كرێكاره دهركراوهن كه له به‌فرانباری ساڵی پێشوو بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخیان چه‌ند جار مانیان گرتبوو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه به‌پێی قه‌راری ئاشكرای كرێكارانی ورزی كه له‌م ساڵدا له‌م کارخانه‌یه دامه‌زرابوون به پێچه‌وانه‌ی ساڵی ڕابردوو دره‌نگتر دامه‌زران.
پێشتر كرێكارانی وه‌رزی هه‌موو ساڵێ پاش پشووی نه‌ورۆز ده‌ستیان به كار ده‌كرده‌وه به‌ڵام ئه‌مساڵ له نیوه‌ی دووهه‌می بانه‌مه‌ڕ له كانگای زێڕی ئاغه‌ره ده‌ست به‌كار بوونه‌ته‌وه.
به قسه‌ی چالاكانی كرێكاریی پارێزگای ورمێ شیمانه ده‌كرێ كه هۆكاری دره‌نگ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه بۆ ناڕه‌زایه‌تیی زستانی ڕابردویان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا شیركه‌تی “پویا زه‌ركان” هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی كرێكاره‌كانی دیكه بۆ پێویست نه‌بوونی ئه‌وان وه‌ک كرێكار گه‌ڕانده‌وه.