ڕێبوار عه‌بدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاری و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هاواهه‌نگی بۆ پێکهێنانی رێکخراوه کرێکارییه‌کان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کرانی حوکمی ١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادگاوه بانگ کراوه‌و پاشان ڕاپێچی زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی، پێشتر ئه‌م چالاکه کرێکارییه له ڕێکه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٣، له لایه‌ن مه‌ئمووره ئه‌منیه‌تییەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، دواتر له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 8ی به‌فرانباری ١٣٩٣، پاش ٢٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر کران به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نیی به شێوه‌ی کاتی له زیندان ئازاد کرا.
ڕێبوار عه‌بدوڵڵاهی هه‌روه‌ها له ڕۆژی هه‌ینیی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٣، له‌لایه‌ن مه‌ئموورەکانی ئیتلاعات له‌م شاره‌وه زۆر به توندی کەوتبووه به‌ر لێدان‌و کوتان و پاشان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تۆحیدی سنه گوازرابۆوه. به‌م جۆره که که‌سانی ئاگادار باسیان کردووه ڕێبوار پاش لێدانی له‌لایه‌ن مه‌ئمووره‌کانه‌وه له زمان که‌وتووه‌و توانای قسه کردنی نه‌ماوه‌و کاتژمێر 2ی نیوه‌شه‌و مه‌ئمووره لیباس شه‌خسییه‌کانی ئیتلاعات، به‌بێ ئه‌وه‌ی که سێڕۆمه‌که‌ی ته‌واو بێ ناوبراویان بۆ سلوولی تاکه‌که‌سیی زیندانی سنه گواستبۆوه.
ئه‌م چالاکه کرێکارییه که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هاواهه‌نگیی بۆ پێک هێنانی دامه‌زراوه کریکارییهکانیشه، له لقی ١ ی دادگای ئینقلاب له‌لایه‌ن قازی سه‌عیدی حوکمی ساڵێک زیندانیی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ئه‌م حوکمه له‌لای داداگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه‌وه تاوتوێ کراوه و بۆ جارێکی دیکه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.