مامۆستایەکی قوتابخانەی سەقز، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆماتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەری١٣٩٧ی هەتاوی، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ساری سەقز لە دوای گەڕان و پشکنینی ماڵی مامۆستایەک بە ناوی “محەممەدساڵح شوکری” بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەرکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە ڕایگەیاند کە: “محەممەدساڵح شوکری، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیم، بە مەبەستی لێپێچینەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەو ئیدارەیە لە شاری سەقز ڕاگوێزراوەتەوە.
محەممەدساڵح شوکری کە ماوەی ٢٤ ساڵە مامۆستای قوتابخانەیە، پێشتریش لە کاتی ناونووسی کردن لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی تووشی کێشەی ئەمنییەتی کرابۆوە. ناوبراو کە پێشترین دەسبەسەر و لێپێچینەوەی لێ کرابوو کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی١٣٨٨ی هەتاوی بە هەمان تۆمەت دەسبەسەرو لەدوای لێکۆڵێنەوە ڕەوانە گرتووخانەی سەقز کرابوو و، لە دوای١٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.