کۆمەڵێک لە مامۆستایانی سەرانسەری ئێران بەیاننامەیەکیان بۆ پاڵپشتی لە شۆفێری بارهەڵگرەکان بڵاو کردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە:
بواری ئابووریی ئێران بە ڕادەیەک شێواوە کە گشت چینو توێژەکانی کۆمەڵگای تەنیوەتەوە و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە هەر چین و سنفێک گیرۆدەی گرانی و بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری تێچووەکانی ژیانن.
لە ئێستادا کە خاوەن بارهەڵگرە شەریف و زەحمەتکێشەکانی ئێران، کە لە دیارترین و کاریگەرترین ئەسنافەکان دێنە ژمار و، دەماری ژیان و، گواستنەوەو، گەیاندنی کەلوپەلی پێویستیی ژیانی رۆژانەی خەڵک لە دەستی ئەم کەسانە دایە، بوونەتە پێشەنگی مانگرتنی ناڕەزایەتییانەی هێدی و بێدەنگ لە وڵات، کە ئەم هەڵسوکەوتە مەدەنییانە بە تەواوی بە مافی یاسایی خۆیان دەزانن.
ئێمەی مامۆستایانیش کە لە هەلومەرجێکی نالەباری بژێویدا، کە لە ئاکامی بەڕێوەنەبردنی گەڵاڵەی پەسندکراوی مەجلیس لەمەڕ پێدانی بەردەوامیی مووچە، و هەڵاواردنی پەروەردەیی، تەنگی پێ هەڵچنیوین؛ ئێمەش هەر وەک هەموو چینو توێژەکانی کۆمەڵگای ئەم وڵاتە، پشتیوانی خۆمان لەم چینە زەحمەتکێشە ڕادەگەیەنین تا گەیشتن بە ماف و ویستە ڕەواکانیان و دەستی ماندوویان دەگوشین.