به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سامانه سروشتییه‌كانی ئیلام گوتی، به هۆی وشكه‌ساڵیی چه‌ند ساڵی ڕابردوو پارێزگای ئیلام له پله‌ی یه‌كه‌می ئێران‌دا جێی گرتوه.
به‌پێی قسه‌كانی ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی، پارێزگای ئیلام به ٦٤٠ هه‌زار هێكتار لێره‌وار كه. سه‌دی ٩٠ی داره‌كانی به‌ڕوون، به یه‌كێك له پارێزگا گرینگه‌كانی ئێران داده‌نرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سامانه سروشتییه‌كانی پارێزگای ئیلام ڕایگه‌یاند كه یه‌كێك له گرینگ‌ترین دیارده‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوو له‌م پارێزگایه وشكبوونی دار به‌ڕووه‌كان بووه كه تا ئێستا زیاتر له ٥٩ هه‌زار هێكتار له دار به‌ڕووه‌كانی ئه‌م پارێزگایه وشكبوون.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه ١٧١ هه‌زار هێكتار له كۆی ٦٤١ هه‌زار هێكتار لێره‌واری ئه‌م پارێزگایه له به‌ره‌به‌ری فه‌وتان دان.
ئه‌حمه‌دی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به گشتی ٥٧٧ هه‌زار هێكتار له زه‌وییه سروشتییه‌كانی ئیلام به هۆی وشكه‌ساڵی له به‌ره‌به‌ری فه‌وتان دان كه له چاو پارێزگاكانی دیكه‌ی زاگرۆس پشكی ئه‌م پارێزگایه زیاتره.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به هۆكاری وشكبوونی داره به‌ڕووه‌كانی ئه‌م پارێزگایه گوتی، خۆڵباران، نه‌خۆشی، دابه‌زینی ڕێژه‌ی باران بارین، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، زۆربوونی مه‌ڕو ماڵات له‌م شوێنانه و سهمپاشیی مهزاركان و كه‌ڵكوه‌رگرتن له ژه‌هری شیمیایی به هۆكاره‌كانی وشكبوونی داربه‌ڕووی ئه‌و ناوچه‌یه داده‌نرێن.