لە درێژەی مانگرتنی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان، رۆژی دووشەممە کاسبکاران و، دوکاندارانی شاری سنە ، بە داخستنی دوکانەکانیان، لەهەمبەر دۆخی خراپی ئابووریی وڵات، مانیان گرت.
بە پێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر دوکاندارانی ناو گوزەری ئاسف و شەقامی مەردۆخ و وەلیعەهد و، چەند بازاڕی دیکەی شاری سنە دوکانەکانیان داخستووە .
بەهۆی ئەومانگرتنە سەرانسەرییە کە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەردەوامە، بەشی پێوەندییەکانی ئەسناف وبازارێیانی پارێزگای سنە، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە دوکاندارانی مانگرتوو کردووە، کە دەبێ لە زووترین کات کۆتایی بەو مانگرتنانە بهێنن و بازاڕ وەگەڕ بخرێتەوە، دەنا بە توندی سزا دەدرێن.