بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری “کوردستان وکورد” لە شاری بانە، سەتا ٦٠ی پاساژ و، دوکانەکانی ئەو شارە داخراون.
لە شاری بانە کە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا چەند نموونەی مانگرتنی گشتیی بەڕێوەچووە. رۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٩٧ی هەتاوی سەرلەنوێ کاسبکاران و دوکاندارانی ئەشارە، مانیان گرت.
هاوکات لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئێران و کوردستان ، بەشێکی بەرچاو لە دوکان و پاساژە گرینگەکانی شاری بانە داخران.
گرانی و گەندەڵیی ئابووری و، خەمساردی بەرپرسانی رێژیم لە چارەسەری گرفتە ئابوورییەکان، لە هۆکاری سەرەکیی مانگرتنی سەرانسەریی ئێران و کوردستانن.
بە پێی سەرچاوە خۆجەییەکانی هەواڵ، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ، کاسبکارانی کوردستان، لە شارەکانی بانەو سەقز و سنەو مەریوان و سەردەشت و پاوەو پیرانشار تا کرماشان، دەستیان داوەتە مانگرتن و، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو مانگرتنانە درێژەی هەیە.