لە درێژەی مانگرتنی بەشێکی زۆر لە دوکانداران و بازاڕییانی شارەکانی ئێران و، کوردستان، گەورە شاری کرماشانیش پەیوەستبووە بەو مانگرتنە سەرانسەرییەو، دەگوتڕی بازاڕی دیزڵئابادی ئەو شارە بە تەواوی داخراوە.
ئەمرۆ دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر هاوکات لەگەڵ دەیان شاری ئێران و، کوردستان، بەشێکی بەرچاو لە کاسبکاران و ، دوکاندارانی کرماشانی مانیان گرت.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە شارەکانی سنە، مەریوان، بانە ، سەقز، کرماشان مانگرتن بەردەوامە.
هەروەها لە شاری کرماشان، فەرماندار و پارێزگاری ئەو شارە هەوڵیان داوە بە پێدانی وادە و بەڵێنی، کۆتایی بە مانگرتنی خەڵکی ناڕازی بهێنن.