بە پێی وێنە و گرتە ڤیدیۆیەکان کە لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاو بۆوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە١٦ڕەزبەر مانگرتنی دوکانداران و بازاڕییان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان دەستیپێکردووە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە کوردستان شارەکانی بانە و سەقز و مەریوان سنە بە بەر فراوانی خەڵک لە مانگرتن دان و، دوکان و، بازاڕەکانی ئەو شارانە داخراون.
هەروەها لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش خەڵک پەیوەستبوون بەو مانگرتنانەو، بازاڕە گرینگەکان و پاساژەکانی ئیسفەهان و تەورێز و پارێزگای گوڵستان وپارێزگای هۆرموزگان و چەندین شار وپارێزگای دیکەش ، خەڵک لە هەمبەر گرانی لە ڕابەدەر و داتەپیویی ئابووری مانیان گرتووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە خوێندکاران و چین و، توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگاش پەیوەستبوون بە مانگرتنی سەرانسەریی ئێرانەوە.
جێیئاماژەیە بەشێکی زۆر لە کامیۆنداران و، شوفێر بارهەڵگرکان ١٦ رۆژە مانیان گرتووەو ئێستاش هەر بەردەوامن.