• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە جیاتی خەڵاتێک : بۆ جووتە هونەرمەندی دەروەست شۆڕش ئاهی و بەیان سوهرابی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/10/08
جۆری بابەت: ئەدەب

“شۆڕش”ێک، بووە بە فڵچە و پەڕەمووچ و نەخشێنەری مەتەرێزی خۆڕاگریی ڕێبەڕیی شۆرشێک.
“بەیان”ێک، بووە بە سروەی بلاوێنی بەیانان و ئێواران و شەوانی قەڵای حەماسەی کۆلنەدان. بووە بە هەتوانی پنجە بریندارەکانی ڕۆزەکانی قەڵا و، برینپێچی نەمام و خەڵفە زامارەکانی ئوکالیپتووس و سەرو و ئەرخەوانە دەسنێژەکانی دوو ئازیز: سەلام و هاشم عەزیزی.
لە شاکاری دەست و پەنجە و هەستی ئاوێتە بە گەنجی ئێوە لە سەر دیواری قەڵای دێموکرات، میژوویەک دەخوێنمەوە پڕی گیانبازی وشانازی، پڕ نەوەستان، پڕ تێکۆشان و کۆڵنەدان. لە تابلۆکانتاندا هیوا دەبریسکێتەوە، شەفەقی ڕووناکی و ئازادیی سبەینێی نەتەوەکەم دەدرەوشێتەوە.
چەپک چەپک گوڵی “نەسرین” و شەبەنگ شەبەنگ تریفەی “سوهەیلا” و تەبەق تەبەق نەجابەت و بزەی میرزا برایم و میرزا ڕەحمانتان پێشکەش. خەندەی ساکاری هاشمی خاکی و سڵاوی سەرتوونیانەی فەرماندە کەریم سەقزی و، وەفای سەرسپیانەی حەمەی حەسەنپوورتان خەڵات. مەڵۆیەک شلێر و بەیبوون و چنووری سەرووی کێلێ و قەڵاتی شای چنراو بە دەستی پڕ لە پاکی و هێمنیی عوسمانی مامۆستا مەلامحەممەدتان، دیاری بێ. دەسرەی سەرچۆپیی مامە قالە، “ڕیشە”ی هەمیشە دەم بە پێکەنین و، بەستەی چنراو بە ساتبەساتی ٤٠ ساڵ پێشمەرگایەتیی مامە شێرکۆ و، قاقا و ئارەقەی ماندوویینەناسانە و، بەرامەی وەنەوشە و شەوبۆی “هاوڕێ”ی دایە مریەمتان پێشکەش.
سروودێکی پێشمەرگانە، کۆراسێک تێکەڵاو لە زیندوێتیی “جەماڵ”ی خۆشەویست، باوەڕی “پێشەوا”ی خۆنەویست، ئەدەب و نیانیی مەنسووری موحتەڕەم، ورەی “فاڕوق” و بەڵێنی “موختار”، کادۆی ساتەکانی خوڵقاندن و ڕەنگاندن و نەخشاندنی دیوار و حەوش و حەساری “قەڵا”تان بێ، ئەو قەڵایەی لە بەرزی و سەربەرزیدا، شان لە شانی هەڵگورد و قەندیل دەدا و نەیاران چاوی دیتنیان نییە.
“شۆڕش” و “بەیان”ە هونەرمەندەکەی شۆڕشە خوێناوییەکەی ڕۆژهەڵاتم!
قەڵای ئێوە، قەڵای ئێمە، قەڵای ئەوانەشە کە پەتی سێدارەی بێداد و بڵێسەی ئاگری ژینگە سووتێنان، گیانیان دەستێنێ. ئەوانیش لە تۆرەمەی قەڵانشینان و چیاییە پێشمەرگەکانن، ڕۆڵەی یەک خاک و نەتەوەن. گەردن و دڵی ئەوان و گیانی مەمانان، لێکتر جیا نین. با لە سەر دیواری قەڵای نەخشاومان بە دەستی ئێوە، هاواری بەندیی لە سەر ئازادی لە داردراو و، ژینگەپارێزی گیان هەڵکڕووزاو و، کۆڵبەری هەژاری بە ناحەقکوژراو، ئاوێتەی گوڕەی کۆڵنەدانمان بێ. بە ڕەنگێکی سوور، ئاڵ وەکوو خوێنی شەهیدەکانی هەرچی سەنگەری بەرگری و مانە، بنووسن :
“ئێرە قەڵایە، قەڵا هێمایە، هەتا ڕۆژهەڵات لە خەبات دابێ، قەڵای باوەڕمان قەت لە شکان نایە.”

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist