ئه‌سیدپڕژاندن له ئێران جارێکی دیکه‌و ئه‌مجاره‌یان له شاری بۆکان چه‌ند ژنێکی دیکه‌ی کرده قوربانی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کوردستان‌و کورد چوار کچ‌و ژن له بۆکان له ده‌وروبه‌ری بیمارستانی کۆن نیزیک له فهرمانداریو چه‌ند شوێنی دیکه‌ی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن که‌س یا که‌سانێکه‌وه ئه‌سیدیان پێداکراوه‌و به‌و هۆیه‌وه بریندار بوون.
سوێسنه ئیسماعیل‌نژاد، یه‌ک له‌و قوربانییانه که خوێندکارو یه‌کێک له چالاکی مه‌ده‌نیی شاری بۆکانه، به‌و هۆیه‌وه شان‌و پیلی سووتاوه که ده‌سبه‌جێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به‌ڕێی نه‌خۆشخانه کراوه‌و خراوه‌ته ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی.
جه‌ماڵ خوسره‌وی، فه‌رمانداری شاری بۆکان ده‌ڵێ کۆمیته‌یه‌کیان بۆ به‌دوداچوونی ئه‌و ڕووداوه پێکهێناوه. ئه‌و ده‌ڵێ وێده‌چێ ئه‌و په‌لامارانه ئه‌نگیزه شه‌خسییان له پشت نهبێو هه‌وڵیک بێ بۆ تۆقاندن‌و چاوترسێن کردنی کچان‌و ژنان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
ناوبراو له‌وه زیاتر ڕوونی نه‌کرده‌وه که کێو کام لایه‌ن ده‌توانن له پشتی ئه‌و ڕووداوه بن.
شایانی باسه که رووداوی ئه‌سیدپڕژاندن به کچان‌و ژنان له یه‌ک دوو ساڵی ڕابڕدوودا زۆر که‌سی کردۆته قوربانی‌و به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌کان له ساڵی ڕابردوودا هه‌ر نه‌بێ 300 کچ‌و ژن له ئێران قوربانیی ئه‌و حاڵه‌تانه بوون. به‌و پێیه‌ش که تا ئێستا له هیچ کام له له‌و په‌روه‌ندانه‌دا شوێن پێیه‌ک له ئه‌نگیزه‌ی شه‌خسی به‌دی نه‌کراوه، ده‌بێ ئه‌و هه‌وڵانه سیستماتیک‌و ده‌ستی لایه‌نێکی سیاسی‌یان له پشت بێ.