لەدرێژەی مانگرتنی شوفێربارهەڵگران و کامیۆنداران کە لە ٣١ی خەرمانانەوە لە زۆربەی شارەکانی ئێران و، چەند شاری کوردستان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ڕەزبەر تاکسیدارانی شاری مەهابادیش پەیوەست بەو مانگرتنانە بوون.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتووە، ئەمرۆ شەممە ١٤ی ڕەزبەر شوفێر تاکسییەکانی نێوشاری مەهاباد لە “فەڵەکە ساعەت و وێستگەی تاکسی” ئەوشارە بەرانبەر بە دۆخی خراپی ئابووری و گرفتە پێوەندیدارەکان دەستیان داوەتە مانگرتن.
شیاوی باسە مانگرتنی شوفێرەکان لە ئێران و کوردستان لە کاتێکدایە، کە لە لایەن دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە توندی هەڕەشەیان لێکراوەو تەنانەت بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران سادق لاریجانی، کامیۆنداران و شوفێر بارهەڵگرانی مانگرتووی بە ڕێگر و چەتە، ناوبردووە.
جێیئاماژەیە ئەمساڵ خاوەن بارهەڵگران و کامیۆنداران لە ئێران و کوردستان بۆ جاری سێیەم بەدژی گرانی پێداویستییەکان و کەمبوونی هەقدەستەکانیان مانیان گرت و ئێستاش لە زۆربەی شارەکان بەردەوامە.