لە درێژەی کارەساتی پەلامارو هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر چینی چەوساوەی کۆڵبەران، یەکێکی دیکە لە کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ هەنگی مەرزی لە ناوچەی نەوسوود گیانیلەدەستدا.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر ، کۆڵبەرێک بەناوی ”عەزیم ئەحمەدی“ تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ”تەشار“ سەر بە شاری نەوسوود کەوتووتە بەر دەسڕێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و، هەر لەوێدا گیانی لەدەستداوە.
شیاوی باسە پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم٦٤ كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون ٤٠ که‌سیش بریندار بوون. هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها وێڕای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر ده‌یان میلیارد تمه‌ن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە که زۆربه‌یان ئێڵ سی دی و باری سیگار و پارچه و که‌لوپه‌لی دیکه‌ی پێداویستیی خه‌ڵک و بازاڕ بوون.