سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كانی پێنجوێن زیانی زۆری به له‌وه‌ڕگه‌و پوش و په‌ڵاش له‌و ناوچانه گه‌یاندوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٤ ی پووشپه‌ڕ تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به خه‌ستی
زانا ره‌حمان، قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن له‌و پێوه‌ندییه‌دا وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ هۆکاری تۆبارانی گونده‌كانی “كانی سێف” و “توتمان” له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وان ناڕوونه
ئه‌و ده‌ڵێ به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه زیانێكی زۆر به‌ر له‌وه‌ڕگه‌و پوش و پاوانی ناوچه‌که كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه‌و تائێستاش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نازانین هۆكاری ئهوتۆببارانه چی بووه.
قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن ده‌ڵێ تۆپبارانه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر گوندنشینانوزۆر له خه‌ڵکی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه که زۆربه‌یان شوانكارهن دروست كردوه.
شایانی باسه له‌و ماوه‌یه‌دا که هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه سنوورییه‌کان جێگیر بوون، جموجۆڵی ناوه‌نده ئهمنیهتیو هێزه‌کانی سپای پاسداران له‌و ناوچانه زیاتر بووه. سپای پاسداڕان جموجۆڵیی نوێی حیزبی دیموکڕات به مه‌ترسییه‌کی جیددی بۆ سه‌ر خۆی دهزانێو له هه‌موو ڕێگه‌یه‌که‌وه هه‌وڵ ده‌دا پێش به چالاکییه‌کانی حیزبی دێموکرات بگرێ.