سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی ڕاپۆڕتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە 29ی خەرمانانی 1397، ژنێک بە ناوی “بەسێ خاتوونزاد” خەڵکی ورمێ، لە ڕێگەی خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژێک پێشتری ژنێکی تەمەن 30 ساڵ بە ناوی “موژدە عەزیمی” دانیشتووی شائابادی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوکات لە شاری شنۆ کەسێک بە ناوی “نەجمەدین شادفەر” تەمەن 32 ساڵ لە ڕێگای خۆشییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دیاردەی خۆکوشتن لە ئێران و کوردستان بەهۆی کۆمەڵێک گرفتی کۆمەڵایەتی لە پەرەسەندن دایە.
ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا دیار و بەرچاو بوو.
بە پێی ڕاپۆڕتی سێ مانگی هاوینی “چاونیوز” لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 48 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 37 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. کە بە سەرنجدان بە ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لە وەرزی بەهاردا، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو نیزیک بە دوو بەرابەر زیادی کردوە.