برای یەکێک لە شەهیدانی سەرفەرازی گەلەکەمان لە ناوچەی سەردەشت بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵێک کە سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەری ٩٧ی هەتاوی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهی ناسراو بە عەبدوڵڵا ڕەسووئاڵی ، خەڵکی گوندی ئەحمەدبریوی ناوچەی سەردەشت، برای شەهید فەقێ ڕەسووئاڵی بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە نیزیک گوندی قەڵاتاسیان گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو جیا لەوەی برای شەهیدێکی حیزب و گەلە، بە گوتەی ناسیاوانی کەسێکی خۆشناو و کوردپەروەربووەو هەروەها بنەماڵەکەشی لە بنەماڵە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکانی ناوچەی سەردەشتن.
بەم بۆنەیەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم کەسوکاری ڕووسووری شەهیدان، پرسە و، سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهی دەکا و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێ.