بۆ به‌ڕێز جه‌نابی دوکتور به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق!
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێز!
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆک کۆماری نوێی عێڕاق، له‌لایه‌ن خۆم و ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم و ئاره‌زووم سه‌رکه‌وتنی جه‌نابتان له‌و ئه‌رکه نوێیه دایه.
به‌و هیوایه که له سایه‌ی دڵسۆزی و لێهاتوویی جه‌نابته‌وه، له‌م جێگه و پێگه‌یه‌وه هه‌رچی زیاتر کار بۆ جێگیرکردنی ماف و ئاره‌زووه‌کانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان و یه‌کڕیزیی نێوماڵی کورد و پێگه‌ی هاوسانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عیراق و ناوچه بکرێ.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی و هیوای سه‌رکه‌وتنی دووباره.
مسته‌فا مه‌ولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨