لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی هەوشار، ژنێکی لاو، بە هۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە، لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر ژنێکی لاو، خەڵکی گوندی قازانلی، سەر بە ناوچەی هەوشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شیاوی باسە پەرەسەندنی دیارەدەی خۆکوشتن لە کوردستان بۆ کۆمەڵێک گرفت و کێشەی کۆمەڵاتی دەگەڕێتەوە.
کارناسان ، قەیرانی کۆمەڵایەتی ، بێهیوایی بە داهاتوو و، خەمۆکی و، نەبوونی ناوەندی بەرپرسیار لەهەمبەر گرفتە کۆمەڵایەتییەکان، بە هۆکارگەلی سەرەکیی خۆکوشتن لە ئێران و کوردستان دەزانن.
بە پێی ڕاپۆڕتی وەرزانەی “چاونیوز” لە ماوەی سێ مانگی هاوێنی ئەمساڵدا هەر نەبێ 48 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 37 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. کە بە سەرنجدان بە ژمارەی قوربانیانی خۆکوشتن لە وەرزی بەهاردا، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو نیزیک بە دوو بەرابەر زیادی کردوە.