لە کۆتایی دا رۆژی 23ی پووشپه‌ڕ، رێککه‌وتنی ناو‌کی نێوان ئێران و وڵاتانی ٥+١ راگه‌یه‌نرا. ده‌کرێ له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه ئه‌م رێککه‌وتنه هه‌ڵسه‌نگێنین. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که وتووێژ، “دان” و “ستان”ه، ئیمتیاز ده‌ده‌ی و ئیمتیاز وه‌رده‌گری، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه روون بکه‌ینه‌وه که ئێران چه‌نده براوه‌ی ئه‌و دانوستانه‌یه؛ ئایا ده‌کرێ بڵێین ئێران دۆڕاوی ئه‌و مه‌عامه‌له‌یه؟
یه‌کێک له خاڵه جێی مشومڕه‌کانی دانووستانه‌کان، پرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بوو به ره‌هه‌نده‌کانی ئیحتمالیی نیزامیی به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران له رابردوودا. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به پێچه‌وانه‌ی حاشالێکردنی ئێران، ئه‌و ئه‌گه‌ره دێنێته ئاراوە که ئه‌و وڵاته نیازی دیکه‌شی له ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی هه‌بووبێ. راپۆرتی ده‌زگا سیخوری و ئه‌منییه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا له ٢٠٠٧ و ٢٠١١دا ئاشکرای کرد که ئێران به‌رنامه‌ی دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی نه‌ماوه.
له 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بوو به پرسێکی قه‌یرانساز و ئامرازی زه‌خت بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته. تا وای لێهات که پرسی ئه‌تۆمی ئێران چۆوه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و چوار بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆی فه‌سڵی 7ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرا. ئێران وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان له‌قه‌ڵه‌م درا و ئه‌مریکا و ئورووپا گه‌مارۆی یه‌کلایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه‌ی بێ وێنه‌یان له دژی ئێران په‌سند کرد. ئه‌و گه‌مارۆیانه ئابووریی ئێرانیان تووشی کێشه‌یه‌کی جیددی کرد و کاریگه‌ریی نه‌رێنیان له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک دانا. به شێوه‌یه‌ک که ئێران ناچار بوو بۆ لاچوونی ئه‌و گه‌مارۆیانه بچێته نێو پرۆسه‌ی دانووستانه‌کانه‌وه. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین که ئێران له چ دۆخێک دایه و چۆن بوو که کۆده‌نگییه‌کی باش له نێو سیستم دا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه دروست بوو.
له مێژووی نزیک دا وڵاتانی عیراق، لیبی و کۆره‌ی باکوور به هۆی به‌رنامه‌ی ناوکییه‌وه خراونه ژێر فشار، که هه‌ر کامیان چاره‌نووسێکی جیاوازییان هه‌بوو. عێراق دواجار هێرشی کرایه‌سه‌ر. لیبی هه‌موو ده‌موده‌زگا ناوکییه‌کانی سواری که‌شتی کرد و ته‌سلیمی رۆژئاوای کرد. کۆره‌ی باکووریش هه‌رچه‌ند ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی راگه‌یشتووه به‌ڵام به ته‌واوی ته‌ریک که‌وتۆته‌وه و له دۆخێکی زۆر خراپی ئابووری و سیاسی دا ژیان به‌سه‌ر ده‌با. ئێران ویستی مۆدێلێکی جیاواز تاقی بکاته‌وه و رێککه‌وتنی دوێنێ ده‌ستپێک و قۆناغێکی گرینگی ئه‌و مۆدێله‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی وێنایه‌کی دروستمان له‌و رێککه‌وتنه هه‌بێ، ده‌بێ بزانین که ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کان شکستیان هێنابا، ئێران تووشی چ کێشه‌گه‌لێکی گه‌وره‌تر ده‌بوو و چ به‌ربژێرێکی دیکه‌ی له به‌رده‌م دا بوو. دیاره ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێ هیچ رێگه‌یه‌کی کرده‌یی و باشتر له دانووستانیان، له به‌رده‌م دا نه‌بوو که به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه، رۆڵێکی ته‌واوکه‌ری بینی و له گه‌یشتن به رێککه‌وتن دا کاریگه‌ر بوو. به واتایه‌ک ده‌کرێ بڵێین که ئه‌و رێککه‌وتنه به‌رهه‌می ناچاری و پێویستیی دوو لایه‌ن، به‌تایبه‌ت لایه‌نی ئێران به رێککه‌وتن بوو.
به پێی ئه‌و رێککه‌وتنه له پراکتیک دا گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران پێ به پێی هه‌نگاوه‌کانی ئێران لاده‌چن. هه‌رچه‌ند به پێی بڕیارنامه‌یه‌کی نوێ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، رێککه‌وتنه‌که په‌سند ده‌کرێ و بڕیارنامه‌کانی پێشووی پێوه‌ندیدار به پرسی ناو‌کی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک رێوشوێنی به‌رته‌سک که‌ره‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێ و تا ١٠ ساڵان ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌مێنێته‌وه. ده‌ست راگه‌یشتنی ئاژانس به ناوه‌نده گوماناوییه‌کان، به شێوه‌یه‌کی مودیرییه‌ت کراو و به ره‌چاوکردنی تێبینی ئه‌منییه‌تیی ئێران ده‌بێ. هاورده و هه‌نارده کردنی چه‌ک و چۆڵی ئاسایی، بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سک دا ئه‌نجام ده‌درێ. لێکۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی ناوکیی ئێران به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه. ئه‌مانه و زۆر نموونه‌ی دیکه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران زۆر به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه و ئێران ئیمتیازی زۆری داوه. ئه‌گه‌ر مه‌نتقی هێز له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له به‌رچاو بگرین و ئه‌وه‌مان له به‌رچاو بێ که ئێران له‌گه‌ڵ ٦ زلهێزی دنیا له دانووستان دا بووه، باشتر له‌و مه‌عامه‌له‌یه تێده‌گه‌ین.
ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی ٢٣ی پووشپه‌ڕ راگه‌یه‌نرا، قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌یه‌که که تا جێبه‌جێ کردنی چه‌ند قۆناغی ماوه. ده‌کرێ بڵێین که راگه‌یاندنی ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌ستپێکی کۆتایی کێشه‌یه‌کی ١٢ ساڵه‌یه که له پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردن دا له‌وانه‌یه هه‌ورازو نشێوی تێبکه‌وێ.
چاره‌سه‌ریی پرسی ناو‌کی به مانای ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی ئێران و ئه‌مریکا نییه. مه‌نتقی راگرتنی باڵانسی هێز له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا ئه‌وه ده‌خوازێ که ئه‌مریکا له بواره‌کانی دیکه دا چاوی له سه‌ر ئێران بێ و وه‌ک ئامرازی فشار که‌ڵکی لێوه‌رگرێ.
به پێی مه‌نتقی تێچوو – قازانج، ئێران تێچوویه‌کی زۆری بۆ به‌رنامه‌ی ناوکییه‌که‌ی سه‌رف کرد. به چه‌شنێک که درێژه‌دانی به شێوه‌ی پێشوو، له قازانجی خۆیشی دا نه‌بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکرێ ده‌رگایه‌کی گه‌وره به رووی ئێران دا ده‌کاته‌وه و ده‌بێته به‌ستێنێک بۆ زاڵ بوون به سه‌ر گرفته ئابوورییه‌کانی دا. ئه‌و رێککه‌وتنه له سه‌ر هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کان، هاوکێشه سیاسییه نێوخۆییه‌کان و فه‌زای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نێوخۆیی کاریگه‌ریی ده‌بێ، که ده‌کرێ له وتاری دیکه‌دا ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه.