رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕەزبەری ٩٧ی هەتاوی مام ڕه‌سوو مه‌زنه ، كه‌سایه‌تی خۆشه‌ویست و ناسراوی گوندی كه‌وپه‌ر سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌نگۆڕایه‌تیی شاری پیرانشار له ته‌مه‌نی 95سالیدا كۆچی‌دوایی كرد.
مام ره‌سوو ساڵی ١٣٠٢ی هه‌تاوی له گوندی كه‌وپه‌ر ناوچه‌ی به‌ری‌مێرگان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وەرزێڕ لە دایكبووه.
مام ڕەسوو چ لە سەردەمی پاشایەتی و چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی ، وەکوو کەیخودایەک هەوڵی دەدا لە بۆشایی دادپەروەری لەو دوو ڕێژیمە‌دا، بە پێی توانا کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتیی خەڵک چارەسەر بکا و، هەرئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە جێگەی متمانەو خۆشەویستی خەڵکی ئەو ناوچەیە بێ.
له سه‌رده‌می شۆرشی ٤٦\٤٧، هۆبه‌ی مام ڕه‌سوومه‌زنه، له كوێستانه‌كانی كوردستان، یه‌كێك له جێگه و پێگه‌كانی شۆرشگێڕانی دێموكرات ده‌بێ و، بۆیه ڕێژیمی پاشایه‌تی ناوبراوی به تاوانی هاوكاریی خه‌باتكارانی ئه‌و سه‌رده‌مە، بە سێ ساڵ زیندان سزا دا.
مام ڕەسوو هیچ کات ملی بەخواست و ویستی ڕێژیمەکان‌دا نەدا و، هەتا دوا چرکەی ژیانی بە رووسووری ژیا و، هەر بە ئاواتی پیرۆزی سەرکەوتنی گەلەکەی سەری نایەوە.
بەم بۆنەیەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان خۆی بە ئەرکدار دەزانێ، ڕێز لە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکراتدۆست بگرێ و، پرسەو، سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە کەسوکارو بنەماڵەی مام ڕەسوو دەکا و، روح شادی و، بەهەشتی بەرینی بۆ بە ئاوات دەخوازێ.