قووڵبوونەوەی گرفتە ئابوورییەکان لە ئێران بە هۆی گەمارۆکان، دۆخی دەواودەرمانی لەو وڵاتە تووشی قەیرانی جیددی کردووە.
کارمەندی نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای ئەلبوورز، بە “کوردستان وکورد”ی ڕاگەیاند، کە بە هۆی نەبوونی پێداویستی و کەمبوونی دەواودەرمان لە بازاڕەکان، زۆرێک لەو نەخۆشخانە کە پێویستیان بە نەشتگەرگەرییە لە خەستەخانەکان وەریان ناگرن.
ئەو کارمەندە، هۆکاری کەمبوونی دەواودەرمانی لە نەخۆشخانەکانی کەرەج و، شاری تاران، بۆ گرانی نرخی دۆلار و، دابەزینی نرخی دراوی ئێرانی گەڕاندەوە.
لەو بارەوە گوتی: ئەگەرچی گەمارۆکان کەرتی دەواودەرمان و پێداوستییە پزیشکییەکانی نەگرتووتەوە، بەڵام بە هۆی بێسەوبەرەیی لە بازاڕی دراو و، هەڵكشانی نرخی دۆلار، زۆر لە شیرکەت و کۆمپانیاکان، کڕین وفرۆشتنی دەواودەرمانیان ڕاگرتووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە لە نەخۆشخانەکان ڕێژەی نەشتەرگەرییەکان بەشێوەی بەرچاو داببەزێ و، تەنیا نەشتگەرگەریی بۆ کەسانی ئوڕژانسی دەکرێت.
شیاوی باسە بەشێکی بەرچاو لە گرفتە ئابوورییەکان لە کۆنتڕۆڵی دەوڵەت دەرچووەو، لە رۆژانی ڕابردوو، خەمساردی سەید حەسەن قازیزادەی هاشمی وەزیری بێهداشت ودەرمانی دەوڵەتی روحانی، لە وڵامی نەخۆشێک خاوەن پێداویستی تایبەت، بۆ بە سووژیەکی تەوساویی و، لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکاندا دەنگی دایەوە.