بە پێی ڕاپۆڕتی هەفتەنامەی «شپیگێل» دوو هاووڵاتیی ئێرانیی دانیشتووی بێلژێک، کە دوومانگ لەمەوپێش بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەسبەسەرکرابوون، سەلمێندراوە کە چەندین ساڵە کاری سیخوڕییان بۆ دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە.
ئەو دوو کەسە گومانی ئەوەیان لێکرا بوو ، پێوەندییان بە چالاکیی تیرۆرستی لە دژی دانیشتنی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵق لە فەزانسە هەبووە .
هەواڵدەریی ئاڵمان لەسەر زاری ڕاپۆڕتێک کە ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی سێپتەمبری ٢٠١٨ لە هەفتەنامەی شپیگێل بڵاوکراوەتەوە دەڵێ، ئەو دوو کەسە کە بە شیمانەی هاوکاری لە داڕشتتی پیلانی هێرشی تیرۆرستیی فەڕانسە گیرابوون، دەرکەوت کە ساڵانێکە کار بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی، زانیاریگەلێکی ورد دەست کەوتووە کە دەریدەخا، ئیتلاعاتی ڕێژیم نزیکەی دە ساڵ پێش ئەو دوو هاوسەرەی بۆ سیخوڕی لە نێو ئێرانییەکانی دژبەری ڕێژیم دانیشتووی وڵاتی بێلژیک خزاندووە.
پۆلیسی بێلژبک نزیکەی دوو مانگ لەوەپێش ڕایگەیاند کە پیاوێکی ئێرانی تەمەن ٣٨ ساڵ و هاوسەرەکەی تەمەن ٣٣ ساڵ بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی ، دەسبەسەر کردووە.
هێزەکانی پۆلیسی تایبەتیی بێلژیک ئەو دوو هاوسەرەی بە ٥٠٠ گرەم تەقەمەنیی بەهێز لە بروکسێل دەسبەسەر کردووە.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ ئەو پەروەندەیە چەند کەسێکی دیکە لە فەڕانسە و ئاڵمان دەسبەسەر کراون.