ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی سزای زیاتر له ١٥٠٠ مانگ زیندانیی به‌سه‌ر ٤٧ به‌ندکراوی سیاسیی کورددا سه‌پاندووه.
ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له کوردستان له ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا لانیکه‌م١٦٠ که‌سیان به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه تا کاتی دادگایی کردنیان به بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م ٢٨ که‌س له‌وانه دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە ١٦مانگ زیندان‌ڕا تا ١١ ساڵ زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و سەرجەم ئەو ٢٨ کەسە بە ١٠٧٠مانگ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها چوار کەس لەو دەسبەسەرکراوانەش، بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان و کوشتنی چەند مۆرەیەکی ئیتلاعاتیی ڕێژیم سزای ئیعدامیان بەسەر سەپێندراوە.
له ماوه‌ی سێ مانگ به‌هاریشدا ١٠٣ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون و ١٩ کەس لەوان حوکمی ٦ مانگ تا ١٠ ساڵ (سەرجەم ٤٦٤ مانگ) زیندانییان بەسەردا سەپابوو.
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم به ڕه‌شبگیری به‌رده‌وام و سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر به‌ندکراوانی سیاسی ده‌یانه‌وێ تێچووی چالاکیی سیاسی و مه‌ده‌نی له کوردستان به‌رنه سه‌رێ، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه بزاوتی سیاسی و مه‌ده‌نی له کوردستان له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران هه‌میشه چه‌ند هه‌نگاوێک له‌پێشتر بووه.