ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٣٣ زیندانیی کوردی له‌دار داوه.
لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا ٢٥ زیندانیی کورد له زیندانه‌کانی ئێران‌دا له سێداره دراون کە شه‌ش که‌س له‌وان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون، ٨ که‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه سه‌له‌فییه‌کان ئێعدام کراون و ئه‌وانی دیکه‌ش له سۆنگه‌ی تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی له‌دار دراون.
ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی بەهاریشدا لانیکەم ٨ بەندکراوی کوردی لە زیندانەکانی ورمێ و ئیلام‌دا لە دار بوو و به‌وه ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له‌دار دراون، گه‌یشته ٣٣ که‌س.
کۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی ئێعدام بۆ ترساندن و سه‌رکوت و به‌رگرتن به په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌کار دێنێ، هه‌روه‌ها به‌بیانووی پێش‌گرتن به تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان په‌ره به جێبه‌جێکردنی سزای ئێعدام ده‌دا؛ که‌چی به‌و حاڵه‌ش تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران تا دێ زیاتر بوون و زیاتر ده‌بن.