ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧-٠٩-٢٠١٨ کاک مسته‌فا شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی وبه‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حدک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵی له ئه‌مستردام کرد و له لایه‌ن خاتو ئانهماری بوسه‌ر، کارگێڕی ئه‌و بنکه‌یه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ(ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی) بریتی بو له زیانه‌کانی باری مرۆڤی موشه‌کبارانی ڕژیمی کۆمکاری ئیسلامی بۆسه‌ر قه‌ڵای حدک و پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه دژی ئینسانیه‌وه. له‌سه‌ره‌تاوه باسێکی تێر و ته‌سه‌ل له لایه‌ن به‌رپرسی کومیته ده‌ره‌وه کرا سه‌باره‌ت به کرده‌وه دژی مرۆڤیه‌کانی کۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی جۆراوجۆری وه‌ک، ئیعدام، تیڕۆڕ، گرتن و زیندانی کردن و شکه‌نجه کردن له زیندانه‌کان دا، هێرشی نیزامی، بۆمدانانهوه و هێرشی موشه‌کی که به‌درێژایی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی هه‌مو ئه‌و کرده‌وه دژی مرۆییانه له سه‌ر گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان به تایبه‌تی تاقی کراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و کاته‌دا ئیشاره به‌وه کرا که موشه‌کی دوور هاوێژی له‌م چه‌شنه تازه‌یی هه‌یه و بۆ یه‌که‌مجاره ئاوا له دووره‌وه و به‌قوڵایی نیزیکه‌ی ١٣٠ کیلۆمیتر له نێوخاکی وڵاتێکی دیکه دا له دژی حیزبێکی سیاسی به‌کار ده‌هێنرێ.
ته‌وه‌ری دووه‌می باسه‌کان په‌یوه‌ندی هه‌بو به‌وه‌وه که چۆن ڕێکخراوی گه‌وره‌ی ئه‌منێستی که له زووربه‌ی وڵاتانی جیهان دا چالاکه هه‌یه ده‌توانێ هاوکار بێ بۆ له قاودانی ئه‌و کرده‌وه نا مرۆڤانه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێکی جیهانی له به‌رده‌م کۆماری ئیسلامی دروست بکرێ تا جارێکی دیکه نه‌توانێ ئاوا به ڕوو هه‌ڵماڵاوی هێرشی به‌م جۆره بکا، که هه‌م فاجیعه‌ی ئینسانی لێ بکه‌وێته‌وه و هه‌م سه‌روه‌ری خاکی وڵاتێک پێشێل بکا. هه‌رله‌و کاته دا به‌سته‌یه‌ک دۆکومینت سه‌باره‌ت به کرده‌وه تیڕۆڕیستیهکهی کۆماری ئیسلامی ته‌حویلی خانمی بوسه‌ر دران.
خاتو بوسه‌ر له لایه‌ن ئهمنێستیهوه نیگه‌رانی قووڵی خۆی بۆ ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند که ئه‌وان به توندی ده‌ستدرێژی ئاوا ئاشکرا، بۆسه‌ر گیان و ژیانی ئینسانه‌کان مه‌حکوم ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن که کۆماری ئیسلامی ده‌ستی ئاواڵه نه‌بێ که کرده‌وه‌ی له‌م جۆره ئه‌نجام بداته‌وه. هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند که سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆیان ده‌نێرن بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان و داوای چاک بونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ده‌که‌ن بۆ برینداره‌کان. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که به داخه‌وه کۆماری ئیسلامی په‌روه‌نده‌یه‌کی زۆر قورسی هه‌یه له پیشێل‌کردنی مافی مرۆڤ دا و به ده‌یان جار له لایه‌ن ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵه‌وه مه‌حکوم کراوه و داوای لێکراوه که ده‌ست له‌م کاره دژی مرۆڤیانه هه‌ڵگرێ، به‌ڵام زۆر که‌م گوێی بیستنی هه‌بوه.
له کۆتایی دا هه‌ر دوو لا به پێویستیان زانی که له‌مه‌ولا په‌یوه‌ندی زۆرتر بێ و پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه کار بکه‌ن و له گه‌ڵ بنکه‌ی سه رهکی ئهمنێستیش په‌یوه‌ندی بگرن تا به هاوکاری ڕێکخراوه جیهانیه‌کانی دیکه هه‌وڵ بده‌ن که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوڕێکی جیددی له وه‌زعی حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران و په‌نابه‌رانی کوردی ئێران له باشوری کوردستان و عێڕاق بده‌نه‌وه‌و ژیان و ئه‌منیه‌تیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.