مائووریسیۆ ماکری، سەرۆککۆماری ئاڕژانتین، داوای لە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی کرد کە لە بەرپرسانی ئێرانی کە لە ڕەوتی پەروەندەی تەقینەوە لە ناوەندی جوولەکەکانی لە “بۆئنووس ئایرس” ، کە چەندین ساڵە پۆلیس بەدوایانەوەیە، میوانداری و پشتیوانییان نەکەن.
“ماکری” لە ڕەوتی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک گوتی: وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەسبەسەرکردنی تەواوی تاوانبارانی تەقینەوەی ناوەندی جوولەکەکانی ئەو وڵاتە لە “ئامیا” و ، هەروەها تەقینەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە “بۆئنووس ئایرس”.
ناوبراو گوتی: 25 ساڵ بەسەر تاوانی “ئامیا”دا تێدەپەڕێ. من خوازیاری ئەوەمە کە جارێکی دیکە داوا لە بەرپرسانی قەزایی ئێران بکەم کە هاوکاریی بەرپرسانی ئێمە بکەن بۆ بە ئاکام گەیاندنی ئەم دۆسیەیە.
لە ڕەوتی تەقینەوەکانی “بۆئنووس ئایرس” لە بەرامبەر باڵویزخانەی ئیسرائیل و، لە ناوەندی “ئامیا” لە ساڵەکانی 1992 و 1994 لانیکەم 107 کەس کوژراو و ، بە سەدان کەسیس بریندار بوون .
لەوە کاتەوە تا ئێستا، ئاڕژانتین حیزبوڵڵای لوبنان کە سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بە تاوانبار دەزانێ و، چەندین جاریش داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە لە ئەگەری ئەوەی ئێران دەستی لەو تیرۆرە نەبووە ، با هاوکاریی وڵاتی ئاڕژانتین بکات بۆ دۆزینەوەی تاوانباران، بەڵام ئێران خۆی لەم بابەتە دەبوێری.
ئەوە یەکەم جار نییە کە ئێران لە کردەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەوە وڵاتە بە تاوانبار دەناسێندرێ، بەڵام لە هیچ لایەکەوە تاوەکوو ئێستا بە کردەوە بەرەنگاری چالاکییە تیرۆریستییەکانی نەبوونەتەوە.