فەرزاد مورادی نیا حوكمی ٣ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.
فەرزاد مرادی نیا، چالاكی كرێكاریو یەكێك لە ئەندامانی كۆمیتەی هاوئاهەنگی كە لە دادگای سەرەتایی بە سەرۆكایەتیی قازی سەعیدیدا حوكمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا نەك هەر كەم نەبۆتەوە، بەڵكوو زیادیشی كردووەو ئەم جارەیان بۆتە 3 ساڵ.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمیتەی هاویاهەنگی، ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ دادگای پێداچوونەوە لە دادنامەیەكدا كە لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ ماڵی ناوبراوی ناردبوو، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی نەیاری کۆماری ئیسلامی سزای ٢ ساڵ زیندانو بەتۆمەتی تەبلیغ بەدژی نیزامیش سزای ساڵێک زیندانو سەرجەم سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر ئەم چالاكە كرێكارییەدا سەپاندوە.
فەرزاد مرادینیا ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ٩٣ لە حاڵێكدا كە بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنی دەزگای هەرس لە بارودۆخێكی نالەباری جەستەیی دابوو، لە لایەن مەئموورەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و پاش ٢٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد كرابوو.