له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان كومیته‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی ٢٥ی سێپتا‌مبر وه‌فدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێكهاتوو له ئه‌ندامانی كومیته و ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نگرانی حیزب، بۆ پرۆتێستۆ كردن و شه‌رمه‌زار كردنی هێرشی تیرۆریستی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ قه‌ڵای هه‌میشه خۆڕاگری حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستان، له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان له نیۆیۆركی ئه‌مریكا حازر بوون. ئاماده‌بووان به به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كاره‌ساتی قه‌ڵا و، ئاڵا و لۆگۆی حیزبی دێموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها چه‌ندین پلاكارد به زمانی ئینگلیسی سرنجی ئاماده‌بووانی نه‌ته‌وه‌كانی تر و حیزب و لایه‌نه‌كانی تریشیان بۆلای خۆیان ڕ‌اكێشا.
دیاره ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تییه به بۆنه‌ی هاتنی حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌ركۆماری ئێران بۆ دانیشتنی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك سازدرابوو. شایانی باسه سه‌رجه‌م لایه‌ن و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م بینای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان كۆببوونه‌وه و به دژی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دروشمیان ده‌دا و لافیته‌یان به‌رز كردبۆوه. هه‌ر له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری زۆربه‌ی حیزبه‌كان ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا و برووشوورێك كه پێشتر ئاماده كرابوو له ناو ئاماده‌بوواندا بڵاو كراوه.
ئه‌مه سێهه‌م چالاكی به كۆمه‌ڵی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئه‌مریكا بوو. له‌وه پێشتر، كومیته‌ی حیزب به ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مووشه‌كبارانی قه‌ڵای حیزبی دێموكراتی كوردستانی شه‌رمه‌زار كردبوو. هه‌روه‌ها له ڕێوڕه‌سمێكی پڕشكۆدا به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌كانی كوردستان یادی شه‌هیدانی قه‌ڵا به‌رز ڕاگیرا.