جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشووی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه و پیته‌ر گاڵبریس باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له کرواسی و دیپلۆماتی ناسراوی ئه‌مریکایی کۆبووه.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه، ٢٦ ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی (به‌رامبه‌ر به ٤ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٧ی هه‌تاوی)، د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به هاوڕێیه‌تیی کاک سۆران نوری نوێنه‌ری حیزب له سلێمانی له‌گه‌ڵ دوکتور بێرنارد کوشنێر وه‌زیری پێشووی فه‌ڕانسه و پیته‌ر گالبریس گه‌وره دیپڵۆماتی وڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆبۆوه.
له‌و دیداره‌دا که له که‌شێکی زۆر دۆستانه‌دا به‌ڕێوه چوو و نزیک به دوو سه‌عاتی خایاند، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب پرسی موشه‌کبارانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و هێرشه تێرۆریستییه‌ی له‌گه‌ڵ بێرنارد کوشنێر و پیته‌ر گاڵبریس هێنایه به‌ر باس و زانیاری و روونکردنه‌وه‌ی پێویستی دایه ناوبراوان.
وه‌زیری پێشووی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه و دیپڵۆماتی به‌ئه‌زموونی ئه‌مریکایی وێڕای وه‌بیر خستنه‌وه‌ی رابردووی دۆستایه‌تی و پشتیوانی‌یان له گه‌لی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بێزاریی خۆیان له‌و کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕی و هاوخه‌میی خۆیان به حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌کانی قوربانییانی ئه‌م موشه‌کبارانه راگه‌یاند.
دواتر ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده وێڕای ئاماژه به کاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوایی به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا، سه‌رنجی به‌ڕێزان کوشنێر و گاڵبریسی بۆ ئه‌و نیگه‌رانییه راکێشا که کاردانه‌وه‌کان هێشتا هه‌ر له ئاستی مه‌حکومکردن و مشت و مڕدان و پێویسته هه‌رچی زووتر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یا لانیکه‌م وڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بۆ سنووردانان بۆ ده‌ستدرێژییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستانی عیراق و بۆ پێشگیری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی جینایه‌تی له‌م چه‌شنه به‌دژی حیزبی دێموکڕات و تێكۆشه‌رانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووری کوردستان راکێشا.
دواتر هه‌ر یه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی فرانسە و دیپلۆماته ئه‌مریکاییه‌که را و بۆچوونی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ربڕی و سه‌رنجه‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ پێشنیاره‌کانی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بۆ ئه‌کتیڤ کردن و هه‌ماهه‌نگ کردنی زیاتری تۆڕی دیپڵۆماته‌کانی دۆستی گه‌لی کورد و رێکاره گونجاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا خسته ڕوو.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به ره‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌کانی موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات و جێگه و پێگه‌ی ئه‌م هێرشه تێرۆریستییه له چوارچێوه‌ی گشتیی کێشه و ململانێ ناوچه‌یی و جیهانییه‌کاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.