ۆژی چوارشه‌ممه 26-9-2018 به‌ڕێز کاک مسته‌فا شڵماشی به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی حدک و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، سه‌ردانی وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ندی کرد و له لایه‌ن ئاغای” نیک پووڵن” به‌رپرسی به‌شی ئێران لهوهزاڕهتی ده‌ره‌وه و خانمی” سیمۆنه فان دو پۆست” به‌رپرسی به‌شی عێڕاق له وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌تا له لایه‌ن کاک مسته‌فا شڵماشی،یه‌وه باسێک له پیشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ، مافی ئازادی راده‌ربڕین و کاری سیاسی، یاساکانی په‌یوه‌ندیی نیونه‌ته‌وه‌یی و به‌ڕه‌سمی ناسینی سه‌روه‌ری خاکی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر کرا. هه‌روه‌ها باسێکی تێر و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به تیڕۆڕی به‌ربڵاوی کوماری ئیسلامی له دژی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و کوردی به گشتی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به تایبه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریه‌وه کرا و تیشک خرایه سه‌ر تێڕۆڕی ڕێبه‌رانی حیزب له ئوروپا، تیڕۆڕی به‌ربڵاوی کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری له باشوری کوردستان و له کۆتایی دا هیرشی تیڕۆڕیستی نیزیک دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به بۆمب دانانه‌وه لە نزیکەی بنکەی سەرەکی حدک و موشه‌کبارانی ڕۆژی 8-9-2018 له‌سه‌ر قه‌ڵای دێموکرات بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب و ده‌وروبه‌ری، که ئامانجه‌که‌ی پلینۆمی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بوو و له ئاکام دا 14 کادر و پێشمه‌رگه و له نێویان دا 6 ئه‌ندامی ڕێبه‌ر ی حدک و دوو ئه‌ندامی حدکا شه‌هید بوون و زیاتر له 40 که‌س بریندار بوون پێشکەشی هەیئەتی خانەخوێ کرد. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه دا کۆمه‌ڵێک دۆکومێنت و به‌یاننامه و خه‌به‌ری سه‌باره‌ت به هیرشی موشەکی دران به هه‌ردووک به‌ڕێز واته ئاغای پوڵن و خانمی فان دو پۆست. له کۆتایی دا داوای کرد که وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ند نفوز و توانای خۆی به‌کار بێنێ بۆ ده‌ست کورتکردنه‌وه‌ی ڕژیمی ئێران له وڵاتانی ده‌ور و به‌ردا، بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت وژیانی به‌نابه‌ران و حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران له باشوری کوردستان و بۆ مه‌حکوم کردنی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌ی تیڕۆڕیستیی موشه‌کباران. جگه له‌وه‌ش داوای کرد که لێکۆڵینه‌وه له‌و موشه‌کبارانه و له‌و موشه‌کانه‌ی که به‌کار هاتوون بکرێ، به‌تایبه‌تیش که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و موشه‌کانه، موشه‌کی ناتۆ بووبن.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا کاک مسته‌فا ئیشاره‌ی به‌وه کرد که کورده‌کان له ئێران و وڵاته‌کانی دیکه‌ش دا ته‌نیا مافی ئینسانی خۆیان داوا ده‌که‌ن. دژی توند و تیژین و به ردهوام داوایان کردوه که مه‌سه‌له‌که‌یان له ڕێگای ووت و وێژه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ. وه‌ڵامی تیڕۆڕیان به تیڕۆڕ نه‌داوه‌ته‌وه‌و به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی که خه‌باتیان کردوه، هه‌رگیز په‌نایان بۆ تێڕۆڕ نه‌بردوه.
پاشان ئاغای پوڵن به‌رپرسی به‌شی ئیران له وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه له سه‌ره‌تادا هیرشی موشه‌کی بۆسه‌ر قه‌ڵای دێموکڕاتی مه‌حکوم کرد و ڕایگه‌یاند که له موناسه‌باتی دیپلۆماتیک دا بێ‌شک ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئیران باس ده‌کرێ و به توندی داوا ده‌کرێ که شتی وا دووپاته نه‌بێته‌وه. ناوبرا لە درێژە دا گوتی: ئه‌و زانیاریانه‌ی داوته به ئێمه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له په‌یوه‌ندیه‌کانمان دا و ته‌نانه‌ت ده‌چێته به‌رده‌م به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش که قه‌راره له یه‌ک دوو ڕۆژی داهاتو دا له گه‌ڵ ئاغای زه‌ریف وه‌زیری کار وباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاوپێکه‌وتنیان ببێ. بەڕێز پوڵن له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ئیشاره‌ی به به‌رجام کرد و کوتی که ئێمه وه‌ک وڵاتێکی بێ لایه‌ن له‌و کێشانه‌دا چ بۆ خۆمان به‌ته‌نیا و چ له چوارچێوه‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپادا هه‌مو کۆششمان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئێران به گشتی زیانبار نه‌بن و کۆماری ئیسلامی ماف و ئازادیه‌کانیان له به‌ر چاو بگرن و واز له ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی ناوچه و به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی و موشه‌کی دوورهاوێژ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هه‌ڵبگرێ و ئه‌و ئیمکاناته ئابوریه‌ی له‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی دا خه‌رج ده‌کا بیگێڕێته‌وه بۆ خه‌ڵکی ئێران تا له‌و دۆخه دژواره‌ی که تێی دان ڕزگاریان بێ. هه‌روه‌ها ئیشاره‌ی به‌وه کرد که ئه‌گه‌ر بسهلمێرێ موشەکەکان له جۆری موشەکی ناتۆ بوون، ئه‌وکات مه‌سه‌له‌که قووڵاییه‌کی دیکه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ و به‌رپرسایه‌تیه‌کی دیکه دینێته ئاراوه. هه‌روه‌ها ئیشاره‌ی به حه‌قانییه‌تی ویستی کورده‌کان کرد و داواکانی ئه‌وانی به سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسانەکان زانی.
دوای ئه‌و خانمی فان دو پۆست له‌گه‌ڵ مه‌حکوم کردنی موشه‌کبارانی کۆماری ئیسلامی ئیشاڕه‌ی به وه‌زعی ناله‌باری عێڕاق و گرفتی زۆری ئابوری و سیاسی ئه‌و وڵاته کرد و گوتی ئێمه کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری عێڕاق بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێڕاقیه‌کان و نه ئێران و نه ئه‌مریکا ونه هیچ وڵاتێکی دیکه ده‌خاله‌تی تێدا نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئیشاره‌ی به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی کرد له عێڕاق و ناوچه‌دا و پێی وابو که پێویسته ئێران بکشێته‌وه بۆ سنوره‌کانی خۆی و عێڕاقیه‌کان ئازاد بن له دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیان دا. جگه له‌وه‌ش ئیشاره‌ی به ڕۆڵی کورد کرد له خه‌بات له دژی داعش و رایگه‌یاند که پیویسته کورده‌کانیش له ناوجه‌ی خۆیان دا ئازاد بکرێن و ده‌ست له کار و باریان وه‌ر نه‌درێ