ئیجلال قەوامی، رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ، خەڵکی شاری سنە ، کە چەند جار بانگکراوە بۆ دادگوستەری و دادگای ئینقلابی شاری سنە ، رۆژی ڕابردوو بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری سنە، ٨مانگ زیندان تەعزیزی بۆ بڕایەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە لە لایەن دادگاوەو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی “هەواڵی ناڕاست و، بشێوی و تێکدانی بیروڕای گشتی” بە ٨مانگ سزای زنیدان مەحکووم کراوە.
هەروەها بە پێی هەواڵێکی دیکە، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە ، بەناوی محەممەد سدێق ڕۆستەمی، بۆ دادگوستەری ئەو شارە بانگکراوە.
رۆژی شەممە ئەو چالاکە مەدەنییە ئاگادار کراوەتەوە کە دەبێ رۆژی ١٥ی ڕەزبەر لە بەردەم دادگا ئامادە بێ و، دادگایی دەکرێت.
دەگوتڕێ ئەو چالاکە مەدەنییە بە تاوانی بێڕیزی کردن بە ڕێبەری باڵای نیزام، بۆ دادگا بانگكراوە.