دوای قسەکانی سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە هەفتاوسێیەمین کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نرخی دۆلار لە ئێران ١٧هەزار تمەنی تێپەڕاند.
بە پێی هەواڵدەریی فارس، نرخی دۆلار لە رۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەر گەیشتە ١٦ هەزارو ٣٩٠ تمەن و نرخی یۆرۆ ١٩هەزارو ٢٣٣ تمەن بوو، کە دوای قسەکانی دۆناڵد تڕامپ، نرخی دۆلار تا ١٧ تمەن بەرز بووە.
شیاوی باسە شارەزایان چاوەڕێ کاریگەریی هەڵوێستی هەردوو وڵاتی ئێران و ئامریکایان دەکرد، لە نەتەوەیەکگرتووەکان کە ڕاستەوخۆ لە سەر بازاڕی دراو ، کاریگەریی دادەنێ.
دۆناڵد تڕامپ رۆژی رابردوو لە قسەکانیدا لە کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرلەنوێ ئێرانی بە وڵاتی تیرۆریستپەروەر لە قەڵەمداو ، داوای لە وڵاتانی دیکەی جیهان کرد کە بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی ئێران، پێوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕابگرن و،هەروەها باسی لە گەندەڵیی ماڵی کرد لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا.