بانکی “بی.پی.ئای.فرانس” لەبەر ئەوەیکە گرفتاری سزای گەمارۆئابوورییەکانی سەرئێران نەبێتەوە، وازی لە پشتگیریی ئێران هێنا.
بانکی حکوومەتیی “بی.پی.ئای.فرانس”، گڵاڵەی هاوکاریی ماڵی ئەو شیرکەتانەی کە لەگەڵ ئێران بازرگانی دەکەن هەڵوەشاندەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە، ئەم بانکە فەڕانسەوییە ڕایگەیاند کە سەرقاڵی پڕۆژەیەکە بۆ دابینکردنی پێداویستیی ماڵی و هاوکاری ئەو شیرکەتە فەڕانسەوییانەی کە لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی بازرگانیدان.
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی حکوومەتیی “بی.پی.ئای.فرانس”، “نیکۆلاس دافورس” گوتی: بە هۆی ئەوەیکە لە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەپێندراو بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکادا هاتووە کە هەر لایەنێک پێوەندی ئابووریی لەگەڵ ئێران هەبێ دەکەوێتە لیستەی گەمارۆکانەوە، هەر بۆیە ئەم گەڵاڵەیەمان وەستاندووە و پێبەند دەبین بە گەمارۆکانەوە.












