لە دوای ئەوەیکە پێشتریش دوو جار شۆفێری بارهەڵگر و تانکێڕی سووتەمەنی مانیان گرت و بە وادەو بەڵێنی درۆیینی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مانگرتنەکانیان کۆتایی پێ هێنا، بۆ جاری سێیەم ئەم شۆفێرانە دەستیان کردەوە بە مانگرتنی سەرانسەری و مانگرتنی بارگەڵگران و شۆفێرانی تانکێڕی سووتەمەنی گەیشتە سێیەمین ڕۆژ و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر پاڵاوگەو بێنزینخانەکان داناوە.
نەبوونی کەرەستەی یەدەک، نەبوون و گرانیی تەگەر بۆ ماشێنەکانیان دوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم مانگرتنە سەرانسەرییەن. شۆفێران خوازیاری گرانکردنی سەتی 70ی نرخی کرێبارەکانیانن.
شۆفێران دەڵێن: تەگەرێک کە تا ئێستا نە میلیۆنێک و 500 هەزار بووە ئێستا بە 9 میلیۆن تمەن دەفرۆشرێ و ئەوە لە کاتێک دایە کە زۆربەی ماشێنەکان تەگەری پێویستیان بۆ پەیدا نابێ و لە بازاڕەکاندا نییە.
عەلی ساڵحی، دادستانی گشتی و ئینقلابی شیرازیش ڕایگەیاندووە کە هەر کەسێک ببێتە هۆکار بۆ پێشگرتن لە گواستن و گەیاندنی کاڵا لە ئێراندا بە توندی سزا دەدرێ.
ئەمڕۆ سێشەممە شۆفێرانی شاری ئەراکیش پەیوەست بوون بەم مانگرتنانەوە.