ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەتیی پاکستانی نووسیویەتی کە “عەبووبەکر بەغدادی”فەرماندەی باڵای “داعش” لە دوای نتێپەڕبوون لە خاکی ئێران گەیشتە ویلایەتی “نێنگێرهار” لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، ڕاگواستنی ئەبووبەکر بەغدادی لە دوای هاتنی چەندسەد کەس لە ئەندامانی داعش لە ماوەی شەش مانگدا لە ڕێگەی خاکی ئێرانەوە بووە.
ڕۆژی 29ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی “واشنگتۆن ئێگزمینێر” باسی لە پێوەندییەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و، ئەلقاعیدە کردو، لە تۆی بابەتێکدا بە قەڵەمی “تام ڕۆگان” نووسیویەتی: بە پێچەوانەی ئەوەیکە ئێران خۆی وەکوو دژبەری داعش نیشان دەدا و، بە ڕواڵەت شەڕی لەگەڵ دەکا، بەڵام لە ناوەرۆکدا بیرو باوەڕی هەردوکلا یەکسانەو، هیچ جیاوازییەکیان نییە، ئەوان بە ڕواڵەت دوژمن یەکترن و ، بە کردەوە هاوپەیمانن.