• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/09/23
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییەکانی ڕێژیمی ئێران دابنێن!
بەڕێز ماریا فێرناندێز، بەرپرسی حەفتاو سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!
لە گەڵ ڕێز و سڵاو،
بە زوویی حەفتاو سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێدەکات و بە پێی بەرنامەیەک کە دانراوە، بڕیار وایە حەسەن ڕووحانی، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی سێپتەمبەر لەم کۆبوونەوەیەدا قسە بکات.
ئێمە وەک ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە پێویستی دەزانین لێرەدا کار بکرێت و مێکانیزمێک دیاری بکرێ بۆ ئەوەی بەر بە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران و پێشێلکاریییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەم دەسەڵاتەوە لە دەرەوەو ناوەوەی ئێران بگیرێت. چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە ، ڕووحانی و دەسەڵاتەکەی بەرامبەر بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوەوەو یاغیگەرییەکانی لە دەرەوەی وڵات، بە بەرپرس بزانێت.
رووحانی وەک سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە حاڵێکدا لەم دانیشتنەدا وتار دەدات کە ئەم ڕێژیمە سەرچاوەی قەیرانی جۆراوجۆر لە نیوخۆی وڵات و هۆکاری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بوارەکان بە تایبەتی لە هەردوو بواری ژیانی سیاسی و ئابووریی خه لك و، هەر لەو کاتەش دا هۆکاری بشێوی و نائارامی لە ناوچەکە دایە. ئێعدام وەک سزایەکی یاسایی لە ئێران بەردەوام جێبەجێ دەکرێت و ئێعدامی سیاسی و جیاوازیدانانی نەتەوەیی بەرامبەر نەتەوەکانی کورد،عەرەب، بەلووچ و ئازەری و، هه روه ها کوشتنی جیاوازبیران بە شێوەی سیستماتیک لەم وڵاتە خراپتر لە پێشوو بەڕێوە دەچێت. ئەمەش لە حاڵێک دایە كە ئێران وڵاتێكی فرەنەتەوەیە و پێویستە مافی هەموو نەتەوەكان وەک یەک بپارێزرێت.
لە ساڵی ٢٠١٣ بە دواوەو دوای هەڵبژێرانی رووحانی بە سەرۆک کۆمار، شەپۆلی ئیعدامەکان ٥١ ٪ زیادی کردوە. هەروەها گوشاری گەورە لە سەر چالاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ژینگەپارێزی لە ئێران و کوردستان هەیە. هەر لە ئەساس دا ئەم دەسەڵاتە چ بە گوێرەی یاساکانی و هەر وەها بە پێی داڕشتە و پێکهاتەکەی، سروشتێکی دژ بە مافی مرۆڤی هەیە. هەروەها سەرنجتان بۆ ئەوە رادەکێشین کە لە ساڵی ٢٠١٧دا بە پێی ئامارەکان، ٨٦ کۆڵبەر لە سنوورەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون. لە ٦ مانگی یەکەمی سالی ٢٠١٨یشدا ١٠٤ کۆڵبەر لە سنوورەکان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانیان لە دەست داوە . هەڵاواردنی نەتەوەیی و ئایینی سیستماتیک کە ئەو ڕێژیمە بەڕێوەی دەبا، تەنانەت خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگەی کرماشانیشی گرتووەتەوە و بووە بە هۆی ئەوە دەسەلاتداران و دامو دەزگا حکوومەتیەکان، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو دا، ئەو پەڕی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو دا لە خۆیان نیشان بدەن.
لە ماوەی پێنج ساڵ سەرۆک کۆماریی رووحانی‌دا خەڵکی ئیران بەرەوڕووی کێشەی قووڵی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوونەتەوە. دەسەڵات لێبڕاوە بەردەوام بێت لە سەر گوشار خستنەسەر شارۆمەندانی ئێران، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ، یاساناسان و پارێزەران، مامۆستایان، کرێکاران، چالاکانی ژینگەپارێزی، رووناکبیران، رۆژنامە نووسان و هەموو ئەوانەی بوێریی ئەوەیان هەیە رەوایی و مەشرووعیەتی ئەم دەسەڵاتە ببەنە ژێر پرسیارەوە. چالاکانی بواری ژنان بەردەوام لە ژێر هێرش و گوشاری ئەم دەسەڵاتەدان و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیر و زیندانی دەکرێن و لە راستییدا جیاوازیی و هەڵاواردنێکی زۆری جنسییەتی بە پێی یاسا ئێسلامییەکان لە ئێران هەیە.
دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکان لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا و یەک لەوان دەوڵەتی ڕۆحانی دەوری بەرچاویان گێڕاوە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خەڵک دا و، بە توندی رووبەڕووی هەر چەشنە جووڵە و ناڕەزایەتیدەربڕینێکی هێمنانەش دەبنەوە.
رۆژی ١٢ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ مانگرتنێکی بەرفراوان زۆربەی زۆری شارە کوردییەکانی کوردستانی ئێرانی گرتەوە. ئەم مانگرتنە سەرانسەرییە ، ناڕەزایەتیدەربڕینێکی گشتی بوو بەرامبەر ئیعدامی سێ لاوی کورد و هەروەها مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دیمۆکرات لە شاری کۆیە له باشووری کوردستان کە بە هۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٤٠ کەس بریندار بوون. دوا بە دوای مانگرتنە گشتییە، ١٢ کەس لە چالاکانی مەدەنی و کەلتووری لە شارەکانی کوردستان دەستگیر کراون و تا ئێستە لە زیندانەکانی رێژیم دان و بێ سەرو شوێنن. ئەمەش لەدرێژەی کردەوەی تیرۆریستی و خراپکارانەی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو ڕێژیمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دەرەوەی ولات بە دژی هیزەکانی ئوپوزیسیۆنی کورد و ئێرانی دایە.
مەبەست لە نووسینی ئەم نامەیە ئەوەیە وەبیر بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بێنینەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەولەتی حەسەن رووحانی پێشێلکاری سەرەکیی مافی مرۆ

ڤ لە ئیران و هۆکاری نائارامی وناسەقامگیری لە ناوچەکە دان. حەسەن ڕووحانی وەک سەرۆک کۆماری ئێران لە حاڵێکدا دەیهەوێت باس لە مافی مرۆڤ و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ولاتانی دیکە بکات کە دەسەڵاتەکەی خۆی گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە و خەڵکی ئێران و کوردستان لە زیندانێکی گەورەدان کە لە لایەن ئەم حکوومەتەوە بۆیان دروستکراوە.
ئێمە وەک ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ئامادەبوون و بەشداریی حەسەن رووحانی لە حەفتاو سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و قسە کردنی بە ناوی خەڵکی ئێرانەوە، بە بێڕێزی بە پێکهاتەکانی خەڵکی ئێران دەزانین و مەحکوومی دەکەین. ئێمە بە تەواوی لە سەر ئەو باوەڕەین کە کۆماری ئیسلامی پێشێلکاری بنەرەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران و هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. چاوەروانی و داوای ئێمە لە بەڕێزتان و کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە پشتیوانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و گەلانی وەزالەهاتووی ئێران بن و سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییەکانی ئەو ڕێژیمە

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بریتین لە:
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
23/9/2018

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist