پارێزگاری سنه ڕێگریی له ناشتنی ته‌رمی باجی خانم محه‌ممه‌دیفه‌ر هاووڵاتیی به‌هایی له گۆڕستانی جاویدی سنه كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد ڕۆژی ڕابردوو پاش مه‌رگی خانم هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان هه‌ڵیان کهتاوهته گۆڕستانی جاویدی سنه‌و ڕێگرییان له ناشتنی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی به‌هایی كردوه.
بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دیفه‌ر خه‌ڵكی ئاوایی سیسانی شاری ته‌ورێز بوون‌و به هۆی ئازار‌و ئه‌زیه‌تدانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌ی ته‌ورێزه‌وه ڕوویان له کوردستان کردبوو و له شاری سنه گیرسابوونه‌وه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵ بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دیفه‌ر بۆ شكایه‌ت كردن له هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان چوونه‌ته بینای پارێزگاری سنه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م پارێزگایه پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ته‌رمه‌كه ده‌بێ ببرێته شوێنێکی دی بنێژرێ.
شایانی باسه كه گۆڕستانی گۆڵستانی جاویدی شاری سنه پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران 3 جار تێکدراوه‌و دوایین جار له ڕۆژی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٩٢ به‌بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ته‌ختی زه‌وی کرا.