بنه‌ماڵه‌كانی سامان نه‌سیم به‌ندكراوی كورد كه مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو هه‌واڵی ئێعدامكرانی به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا بڵاوکرایه‌وه‌و یونس ئاقایان به‌ندكراوی ئه‌هلی ههقو مه‌حكوم به ئێعدام، پاش 5 مانگ بێ خه‌به‌ری له زیندانی ناوه‌ندیی زه‌نجان چاویان به ڕۆڵه‌كانیان كه‌وت.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی مافی مرۆڤ، باوكی سامان نه‌سیم گوتبووی به‌دوای پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونیی ڕۆژی ١١ی پووشپه‌ڕ كه له‌گه‌ڵ سامان هه‌مبوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاوایی خۆمانه‌وه له شاری مه‌ریوان به‌ڕێ كه‌وتین‌و ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ دایك‌و خوشکی توانیمان پاش ٥ مانگ له زیندانی ناوه‌ندیی شاری زه‌نجان چاومان به سامان بكه‌وێ.
باوكی یونس ئاقایانیش ده‌ڵێ كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش تێپه‌ڕبوونی 5 مانگ توانیمان له زیندانی زه‌نجان به شێوه‌ی تهلهفوونیو كابینی چاومان به ڕۆڵهكهمان بكه‌وێ.
عه‌لی خالیدی پارێزه‌ری سامان نه‌سیم كه بۆ یه‌كه‌م جار هه‌واڵی زیندووبوونی سامان نه‌سیمی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، گوتبووی من له هه‌موو زه‌رفییه‌ته قانوونییه‌كان بۆ ڕزگاركردنی سامان كه‌ڵك وه‌رده‌گرم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌نده‌ی سامان نه‌سیم وانییه‌و ئه‌و بۆ ئێعدام نابێ.
سامان نه‌سیم خه‌ڵكی مه‌ریوان ڕۆژی ٢٥ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٠ له ناوچه‌ی سنووریی ئاڵواتانی سه‌رده‌شت ده‌سبه‌سه‌رو له ڕۆژی ٢٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له دادگای ئینقلاب له شاری مه‌هاباد حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاو له ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٩٣ ڕاگه‌یه‌ندرا كه ناوبراو ئێعدام كراوه.