“بەرەی دێموکراتیکی گەلی ئەلئەحواز”، هێرشی چەکداریی بۆ سەر نمایش و ڕژەی هێزەکانی سپای پاسداران و ئەڕتەشی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئەهواز وەئەستۆ گرت.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی خەرمانان ، لە ئاکامی هێرش بۆ سەر مانۆڕ ونمایشی سەربازی لە شاری ئەهواز دەگوترێ کە چەندین کەس لە فەرماندەکانی سپای پاسداران کوژراو و برینداربوون.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە حیزبی ئەلئەحواز کە حیزبێکی بەرهەڵستکاری کۆماری ئیسلامیی ئیرانە، ئەو چالاکییە چەکدارییە بە چالاکییەی شۆڕشگیڕانە بە دژی کۆماری ئیسلامی لە قەڵەم داوە.
هەروەها دەگوترێ تا ئێستا دوو کەس لە هێرشبەران بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژراون و، دووکەسی دیکەش دەسبەسەر کراون.
هەواڵدەریی تەسنیم باسی لەوە کرد کە لەو هێرشە چەکدارییە شوێنی دانیشتنی بەرپرسان و فەرماندە پلە بەرزەکانی رێژیم کراوەتە ئامانج.