میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کردووتەوە کە ئەمڕۆ شەممە ٣١ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕ ومەشقی نیزامی هاوبەش لە نێوان سپای پاسداران و هێزەکانی ئەڕتەش لە شاری ئەهواز، گرووپێکی چەکدار دەستیان بە تەقە کردوەو لە ئاکامی ئەو هێرشە، دەگوترێ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ٨ کوژراو وزیاتر لە٢٠ برینداری لێکەتووتەوە.
دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئەو هێرشەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی باس کردوەو گرووپە تۆندئاژۆکانی بە تاوانبار زانیوە.
بە پێی هەواڵدەریی ئیسنا، بۆ ماوهی 10 خولهك تهقهكردن بهردهوام بووهو هێرشبەران جلوبهرگری سهربازیان له بهردابووه و دوای تەقەکردن هەڵاتوون.
سپای پاسداران “بزووتنهوهی نیشتمانیی رزگاركردنی ئههواز”ـی لەو بارەوە بە تۆمەت بار دەزانێ.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو هێرشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.
دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ڕەنگە دەستی خۆدی سپای تێدابێ بە مەبەست و پیلانی جۆراوجۆر.