ئاوی خواردنه‌وه‌ی ٧ میلیون کەس لە گوندنشتینەکانی ئێران له ڕێگه‌ی تانكێرهوه دابین ده‌كرێ‌و ٦ هه‌زارو ٣٧٤ بنه‌ماڵه‌ی ئاواییه‌كانی به‌خشی گه‌هواره له پارێزگای كرماشان پێویستیی ژیانهکییان به ئاوی خواردنه‌وه هه‌یه.
ڕه‌حیم مه‌یدانی، جێگری وه‌زاره‌تی وزه وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته گوتی، ساڵی ڕابردوو بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئاواییه‌كان ته‌رخان نه‌كرابوو، به‌ڵام له ساڵی ١٣٩٤، دوو هه‌زار میلیارد تمه‌ن بوودجه بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاواییه‌كان له‌به‌رچاو گیراوه.
ڕه‌حیم مه‌یدانی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی وزه له كاتی خۆیدا ئه‌م بوودجه‌یه‌ش وه‌ربگرێ، هێشتا ٣ ساڵ کات پێویسته كه ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌م ئاواییانه دابین بكرێ.
مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیش ڕاگه‌یه‌ندرا كه كۆمه‌ڵێك له ئاواییه‌كانی به‌خشی گه‌هواره له پارێزگای كرماشان نزیك به 2 مانگه ئاویان نییه‌و سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئاوی ئه‌م ئاواییانه فه‌وتاون. به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له ئاواییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ش به تانكێر ئاویان بۆ دهچێو ٦ هه‌زارو ٣٧٤ بنه‌ماڵه‌ی ئاواییه‌كانی به‌خشی گه‌هواره پێویستیی خێرایان به ئاو هه‌یه.
به‌فرانباری ساڵی ڕابردووش شیركه‌تی مودیرییه‌تی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاماری باران بارین ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه ئێران له بارودۆخی “قه‌یرانی ئاو” دایه.
جگه له‌مه‌ش زیاتر له ١٠ پارێزگای ئیلام، كرماشان، خوزستان، زه‌نجان، سیستان و بولووچستان، قه‌زوین، كرمان و یه‌زد له‌گه‌ڵ قه‌یرانی بێ ئاویی ڕووبه‌ڕوون.
شایانی باسه كه سه‌رانه‌ی ئاوی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاوای خواردنه‌وه له ئێران٣٠٠ لیتره‌و ئه‌م ئاسته‌ی به‌كارهێنانی ئاو، دوو به‌رابه‌ری نێونجیی به‌كارهێنانی ئاو له جیهان دایه. هه‌ر ئێستا وشكه ساڵی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ٥٠٠ شاری ئێران.