سوپاسنامه و داوای هه‌نگاوی زیاتر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان
بۆ سه‌رنجی باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی دائیمیی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
که‌متر له دوو حه‌وتوو دوای هێرشی مووشه‌کیی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبی ئێمه (حیزبی دێموکڕاتی کوردستان)، باڵیۆز نیکی هێلی نوێنه‌ری دائیمیی ئه‌مریکا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌و رێکخراوه‌دا به فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌و هێرشه کرد و مه‌حکوومی کرد. ئه‌مه گرینگ‌ترین کاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوای ئه‌م هێرشه‌وه‌یه که له به‌رزترین ئۆرگانی بڕیاردانی نێوده‌وڵه‌تیدا خراوه‌ته روو.
ئاشکرایه که هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ره‌کیی حیزبی ئێمه ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته نه‌بووه که ئێران رێبه‌رایه‌تیی حیزبی ئێمه له‌نێو ببا. به‌ڵکوو رێژیمی ئێران به‌و هێرشه‌ی هه‌روه‌ها ویستی بۆ جارێکی دیکه‌ش ده‌مه‌لاسکه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بکا و توانای تێكده‌رانه‌ی خۆی له ناوچه‌دا نیشان بدا.
هه‌ربۆیه، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس له تیمی دیپڵۆماسیی ئه‌مریکا که سه‌رنجی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کانی بۆ لای هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ره‌کیی حیزبی ئێمه راکێشاوه، داوا له ئه‌ندامانی دائیمیی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ین که وڵامێکی ئه‌رێنی به‌و هه‌وڵانه بده‌نه‌وه که ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی دژکرده‌وه نیشاندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان له به‌رامبه‌ر مانۆڕی خراپکارانه‌ی ئێران له ناوچه‌دا وه‌ڕێی خستوون.
له حاڵه‌تێکدا که به هۆکاری سیاسی هیچ رێکارێکی خێرا له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یهكگرتووهکاندا نه‌گیرێته پێش، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئه‌وه به‌رپرسایه‌تیی وڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه که ئه‌ولاتر له راگه‌یاندراو و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، هه‌نگاوی کۆنکرێت و خێرا هه‌ڵێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش له‌وه بگرێ که کۆماری ئیسلامیی ئێران جینایه‌تی له‌م جۆره به‌دژی حیزبی ئێمه و که‌سانی سیڤیلی سه‌ر به حیزبی ئێمه و پارته سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردی ئێران له کوردستانی عیراق دووباره بکاته‌وه.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
کۆیه، ٢١ی سێپتامبری ٢٠١٨