حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەیاننامەی کۆتایی هاتنی پلینۆمی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات، بە ئاماژەدان بە گرینگی خەباتی فرەچەشن و بە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی نێوخۆی وڵات، سەرلەنوێ لەسەر بەهێزترکردنی بەستێنەکانی خەباتی مەدەنی و جەماوەری بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پێداگری کردەوە.
لە بەشێک لە بەیاننامەی پلینۆمی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات بە ئاماژەدان بە فەلسەفە سیاسیی بزووتنەوەی گەلی کورد و پێویستی بەردەوامی خەباتی فرەچەشن و ڕەچاوکردنی مکانیزمی گونجا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پیلان و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی بەدژی خەڵکی ئێران، بەتایبەتی گەلی کورد، هاتووە: حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که شانازی به خۆڕاگریی چه‌کدارانه‌ی له به‌رامبه‌ر هێرشی رێژیم بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا و ئێستاش خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌ی تۆکمه و به ئه‌زموونه، به‌ڵام هه‌م له رابردوودا هه‌میشه پشتیوان و خوازیاری چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاشتیخوازانه‌ی پرسی کورد له ئێران‌دا بووه، هه‌م له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ته‌نانه‌ت حزوور و چالاکیی پێشمه‌رگه‌کانیشی زۆرتر به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان به له‌مه‌یداندابوونی خه‌ڵک و به‌هێزکردنی به‌ستێنی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری بووه. ئێستاش که کۆماری ئیسلامی به‌م چه‌شنه دڕندانه‌یه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب، ئێمه وێڕای دڵنیاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌وه که هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی ئێمه وه‌ک پێشوو له مه‌یدان دایه، ڕاده‌گه‌یه‌نین که به پشتبه‌ستن به پاشخان و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان، ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه دیسان به‌هێزکردنی به‌ستێنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری به‌دژی کۆماری ئیسلامی و بۆ کۆتاییهێنان به‌و ڕێژیمه‌یه.